دوای دۆرانەكە ، ئینزاگی بریارێكی نوێ بۆ یاریزانەكانی دەردەكات

دوای دۆرانەكە ، ئینزاگی بریارێكی نوێ بۆ یاریزانەكانی دەردەكات


دوای دۆراندنیان بەرامبەر یانەی ئۆدینیزی لەیارییەكانی هەفتەی (32) خولی یانەكانی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (2 – 1) گۆڵ ، فیلیپۆ ئینزاگی توورەبوونی خۆی دەردەبرێت و بریارێك بۆ یاریزانەكان دەردەكات".

ئینزاگی لەدوای یارییەكە داوای لە یاریزانەكان كرد كە بچنە نێو ئۆردوگایەكی زۆرەملێیی بۆ كاتێكی نادیار".

ئەمەو ئینزاگی لەدوای دۆراندنەكە رێگەی بە یاریزانەكانی خۆیدا بچنەوە ماڵەوە ، بەڵام بۆ رۆژی دواتر بە یاریزانەكانی ووت كە بچنە نێو ئۆردوگایەكی مەشقی بۆ كاتێكی نادیار و سەرجەم یاریزانەكانیش ناچاركراون كە بەشداری تێدابكەن".

لە ئێستادا نازانێت كە ئەم ئۆردوگایە تا چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت یان تا كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ، چونكە ئێستا میلان لە كاتێكی ناخۆشدایە و پێشبینی دەكرێت بۆ وەرزی دووەم لەسەر یەكتر بەشداری خولە ئەوروپییەكان نەكات".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك