ریال مەدرید رۆژنامەكانی ئیسپانیا بەدرۆ دەخاتەوە

ریال مەدرید رۆژنامەكانی ئیسپانیا بەدرۆ دەخاتەوە


دوای تێپەر بوونی چەند كاتژمێرێكی كەم لەسەر بڵاو كردنەوەی راپۆرتێك لەلایەن رۆژنامەكانی ئیسپانیا ، باسیان لەوە كردبوو یەكێتی تۆپی پێ‌ جیهان ئەگەری هەیە بەهەمان شێوەی بەرشلۆنە سزا بەسەر هەردوویانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید بشەپێنێت بەهۆی ئیمزا كردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی تەمەن بچوك ،بەڵام یانەی مێرەنگی راستەوخۆ هاتە سەر هێڵ و بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵەی بەناراست وەسف كرد .

رادیۆی كاردینا سێر شەوی رابردوو بڵاوی كردەوە یەكێتی تۆپی پێ‌ ئیسپانیا داوایەكی لەلایەن یەكیـَتی تۆپی پێ‌ جیهان فیفا پێ‌ گەیشتووە داوایان كردووە لێكۆلینەوە لە گەڵ یانەكانی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید بكرێت بۆپارێزگاری كردن لەتواناكانی یاریزانانی تەمەن بچوك ، ئەگەر بێت ئەم كارە بەسەر هەردوو یانە ئیسپانیەكە بچەسپێت ئەوا یانەی مێرەنگی و رۆخی بلانكۆس ناتوانن بۆماوەی دوو وەرزی گواستننەوەی یاریزانان هیچ گرێبەستێك ئیمزا بكەن .

لەلایەن ۆخیەوە پاڵەوانی ئەوروپا لە سەرپێگەی خۆی بەیانێكی بڵاو كردۆتەوە تیادا هاتووە :



1- ئەم زانیاریانە تەواو هەڵەن ، لەلایەن خۆیەوە یەكێتی تۆپی پێ‌ ئیسپانیا رەتی كردۆتەوە یانەی ریال مەدرید هیچ سەرپێچیەكی كردبێت .

2- جارێكی تر ریال مەدرید دووپاتی دەكاتەوە جارێكی تر رێز لەبنەكاكانی فیفا دەگرێت ئەمەش لەبەیانێكدا لە (26)یەنایەری (2015)بڵاو كراوەتەوە .

3-ریال مەدرید نیگەرانە بەدوو بارە بونەوەی ئەم زانیاریانە كەلەلایەن هەندێك كەسی ناپاك بڵاو كراوەتەوە ئامانجی تێكدانی یانەكەیە .

4-لە هەمان كاتدا تووشی سەرسام بوون هاتوون بەهۆی وێنەی هەندێك لە دەزگا راگەیاندنی دیاری كراو .

5- ریال مەدرید جارێكی تر دووپاتی دەكاتەوە پابەند دەبێت و بەرگری لەمافی یاریزانانی تەمەن بچوك دەكات وە پاڵپشتی سەرجەم بنەماكان و یاساكانی فیفا دەكات .

ن.ش


by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك