رۆناڵدۆی گەورە لەبارەی ئیبراهیمۆڤیچەوە دەدوێت

رۆناڵدۆی گەورە لەبارەی ئیبراهیمۆڤیچەوە دەدوێت


رۆناڵدۆی بەرازیلی و ئەفسانەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئاشكرای دەكات پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی هەیە و لەهەموو یارییەكانی پاریس سان جێرمان ئامادە دەبێت".

رۆناڵدۆی تەمەن (38) ساڵان كە پێشتر یاری بۆ هەریەك لە یانەكانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان و ریال مەدرید و میلان كردووە لە لێدوانێكی بۆ (كەناڵ +) ووتی : " لە هەموو یارییەكانی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادە دەبم كە لەیاریگای (پارك دی پرینس) ئەنجامدەدرێت".

ئەو ووتیشی : " ئیبراهیمۆڤیچ هاورێیەكی نزیكی منە و خاوەن توانایەكی بەهێزە و سەرسامم بە گۆڵە جوانەكان و هونەرە بەرزەكانی".

رۆناڵدۆ ووتی : " پێم وایە كە هەموو هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمان چێژ لەیاریكردنی ئیبرا وەردەگرن و ئەویش لەنێو یاریگا هەمیشە هاندەران دڵخۆش دەكات".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك