درێسی زانێتی لە مۆزەخانە دادەنرێت


یاریگا
ئێریک تۆھیر , خاوەنی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا ,بۆ رێزگرتن لە خاڤیەر زانێتی بەرگریکاری ئەرجەنتینی پێشووی یانەکەی بڕیاریدا کە درێسەکەی خانەنشین بکات .

زانێتی لە وەرزی ڕابردوو بە فەرمی بڕیاریدا کە واز لە یاریکردن بھێنێت ,ناوبراو پاش ١٨ ساڵ یاریکردن لە ڕیزەکانی یانەی ئینتەرمیلان, دوای وازھێنانی بە جێگری سەرۆکی ئەو یانەیە دەست نیشانکرا , ھەرچەند زۆرێک پێیان وابوو پەلەی کردووە لەو بڕیارەی ،چونکە سالانێکی تریش ئەیتوانی یاری بکات .

خاوەنی تایلەندی ئەو یانەیە وەک وەفایەک بەرامبەر ئەو یاریزانە ,ئەمڕۆ بڕیاریدا کە درێسی ژمارە ٤ـی ئەو یانەیە لە مۆزەخانەی ئەو یانەیە پارێزگاری لێبکرێت و بە ھیچ یاریزانێک نەدرێت .

ئەم یاریزانە 615 یاری بۆ ئینتەر ئەنجامداوە ، لەگەڵیاندا سەرجەم نازناوەكانی بەدەستهێناوە ، لەسەروویانەوە پێنج نازناوەكەی ساڵی 2010 .

بۆ زانین جگە لە ژمارەكەی زانێتی هەردوو ژمارە 3 ـی مالدینی و 6 ـی فرانكۆ پارێزی لەیانەی ئەی سی میلان پۆشینیان قەدەغەكراوە .

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك