razakan
ئه‌ی خۆشه‌ویستم!
دووباره گرێ له ته‌مه‌نی گوریسیمدا دروست بوویه‌وه، دووباره ئاوی چاوه‌كانم به‌ره‌و كه‌نار شه‌پۆڵی دا، ئه‌و ده‌مانه غه‌ریبیم ده‌كردی، وه‌ك كه‌سێ كه دڵی ون كردبێ، وه‌ك كه‌سێ له ته‌مه‌نی شه‌وی خۆیدا سه‌ری سپیكردبێ.
ئازیز!
ئه‌و ده‌مانه خه‌ونی كاتم دێته‌وه بیر، چ بێبه‌زه‌ی بوو! ئه‌و گوێی نی یه بۆ گوێگرتن، ئه‌و دڵی نی یه!
گه‌ر هه‌یبایه له‌تاو ئه‌م ماوه‌ی من ده‌مرد!
ژیان سه‌خته، سه‌خت!
دڵنیام له‌وه‌ی له‌و په‌له هه‌وره ده‌چم ئه‌و دڵۆپه ئاوه‌ی پێم بوو به‌تاڵم كردووه، خۆزگه تنۆكی گریانم پێده‌ما! ئه‌مێستا شه‌كتم، ده‌ستێكی خاو وه‌ك كۆتایه‌كانی ته‌مه‌نم!
ئای ژیان..
مردنت چۆند خۆشه!
ئه‌مێستا یادی ئه‌و ده‌مانه ئه‌كه‌م كه "ده‌مێك" نه‌بوو!
خه‌ریكی بژاردنی ئه‌و گه‌ڵایانه‌م كه له ڕه‌گه‌وه وشك بووه!
به هێواشی به شه‌قامی پیربوون ئه‌گوزه‌رێم، یادی تۆش خێراتر تۆخ ئه‌بێ…
ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌با پیربوون نی یه، به‌ڵكو له بیرچوونه!
جـــانه له فــــیراقی تۆ په‌شــــێواوه دڵــــی من
په‌روانه‌یی شه‌مـــعی تووه ســـوتــاوه دڵی من
سه‌رتاپا قــــه‌ده‌م غـــه‌رقی خـــوێناوه دڵی من
وه‌حشی صیفه‌ت به‌ساته‌یی نێو داوه دڵــی من
صافی
رازه‌كان
سه‌رچاوه یانەی کوردکلیك
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1DY38NM





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء