nuche.net
نوچه نێت
به‌پێى هه‌واڵێك كه له‌سایتى باس‌نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له‌كاتى هێرشى پێشمه‌رگه بۆ تیرۆریسته‌كانى داعش، 3 پێشمه‌رگه‌ى پارتى ئازادى كوردستان شه‌هیدبوون كه‌پارتێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه.
له‌م باره‌وه حسێن یه‌زدانپه‌نا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئازادیی كوردستان،به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاندووه. له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى له ناوچه‌ى “سه‌خه‌ره” و “سمائیل ئاوا” 3 شه‌هیدمان هه‌بووه، كه خه‌ڵكى شارى سنه و سه‌قز و مهاباد بوو.
یه‌زدانپه‌رنا ده‌شڵێ: “هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشوور و ڕۆژئاواى كه‌ركووك له پێشڕه‌وى دایه. له باشوورى كه‌ركووك هه‌ردوو گوندى سمائیل ئاوا و سه‌خه‌ره له ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه دایه،و پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌وى به‌رده‌وام دایه.
سه‌رچاوه نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1KKsqb0





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء