دڵم تــــەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم ھەر دەمە لانەی خەمێکە
ئـــەوەنـــــدە دڵ پڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و ھەناسەش مەرھەمێکە
ژیـــانـــم پـــڕ لە ڕەنـــج و نــــامورادی
بە ھەڵکەوتیش نەھاتم توشی شادی
دڵم ھێند تەنگە ھەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکومی حەبسی ئــیــنــــفرادی
ئەگەرچی ڕۆیشتی قەت ناچی لەیادم
دەکەم یادت بە یــــــادی تۆوە شــادم
کە بارگەت بۆ ھەوار تێکنا عەزیزم
شکا ئەستوندەگی تـاڵی مورادم
(ھێمن موکریانی )
خەیاڵم ھەر دەمە لانەی خەمێکە
ئـــەوەنـــــدە دڵ پڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و ھەناسەش مەرھەمێکە
ژیـــانـــم پـــڕ لە ڕەنـــج و نــــامورادی
بە ھەڵکەوتیش نەھاتم توشی شادی
دڵم ھێند تەنگە ھەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکومی حەبسی ئــیــنــــفرادی
ئەگەرچی ڕۆیشتی قەت ناچی لەیادم
دەکەم یادت بە یــــــادی تۆوە شــادم
کە بارگەت بۆ ھەوار تێکنا عەزیزم
شکا ئەستوندەگی تـاڵی مورادم
(ھێمن موکریانی )
by Shaida Dedawani via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء