فڕۆكەوانە ئوردنییەكە بەر لە سوتاندنی چی وت؟

nuche.net


muad-al-kasasbah فڕۆكەوانە ئوردنییەكە بەر لە سوتاندنی چی وت؟


نووچەنێت-ئەلبیلاد


رێكخراوی توندڕەوی داعش تۆمارێكی ڤیدیۆیی مەعاز كەساسیبەی فڕۆكەوانی ئوردونی بڵاوكردەوە كە بە لە سوتاندنی تۆمار كراوە.


كەساسیبە كە 6 مانگە هاوسەرگیری كردووە، بەوجۆرە دەست بە تۆمارە ڤیدیۆییەكە دەكات “رەگەزنامەی ئوردنیم هەیە، لەساڵی 1988 لە كەرەك لەدایكبووم، ئەفسەری هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنیم، ساڵی 2009 كۆلێژی مەلیك حسێنم تەواو كردووە، ساڵی 2012 بوومەتە فڕۆكەوان پرۆسە سەربازییەكان”.


دواتر دێتە سەر باسی دوا هێرشەكەی 24ی مانگی 12 كە بە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی كۆتاییهات “بە نیسبەت گەشتی فڕۆكەوانی رۆژی سێشەممە 24ی دیسەمبەر، ئامانجەكانی فڕینەكەمان دیاریكرا و كاتژمێری 4ی عەسری رۆژی پێشووتر بۆیان شیكردینەوە”.


كەساسیبە دەڵێت “رۆژی سێشەممە لە بنكەی ئاسمانیی پارێزگای زەرقاوە گەشتی فڕۆكەوانی سەربازیمان دەستیپێكرد و بە ئاراستەی عێراق رۆیشتین، كاتژمێر 7.55 سووتەمەنیمان وەرگرت بە ئاسمانەوە، پاشان بەرەو شاری رەققەی سوریا بەڕێكەوتین و ئامانجمی من لێدانی دژەفڕۆكەكان بوو، فڕۆكەكان بریتی بوون لە ئێف 16ی ئیماراتی، ئێف 16ی مەغریبی، ئێف 15ی سعودی. دزاتر دەبوو فڕۆكە مەغریبییە پێشكەوتووەكان بە تەكنۆلۆجیای لەیزەری لە چەند ئامانجێكی دیاریكراو بدەن، دواتر فڕۆكەی سعودی و ئیماراتی دەست بە پاككردنەوەی دووەمی بكەن بەپێی ئەو ئامانجانەی بە ڤیدیۆ لەسەر زەوی دەیبینن “.


پاشان باسی پێكرانی فڕۆكەكەی دەكات “هەر گەیشتمە ناوچەكە، گوێم لێبوو یەكێك لە دژە فڕۆكەكا، فڕۆكەكەی خۆمی پێكا. پاشان مولازمی یەكەم سەدام ماردینی (فڕۆكەوان بووە و لە فڕۆكەیەكی تەنیشتیدا بووە) پێی وتم لە دەرچەی مەكینە دواوەی فڕۆكەكەت ئاگر دەردەچێت، خەیشم كە تەماشای داشبۆردی فڕۆكەكەم كرد بینیم مەكینەی فڕۆكەكەم لەئیش كەوتووە و گڕ دەگرێت، فڕۆكەكەم لە رێڕەوی خۆی لایدا، منیش بە پەرەشوت خۆم فڕێدایە خوارەوە و كەوتمە ناو رووبارێك و دواتریش موجاهیدانی دەوڵەتی ئیسلامی قۆڵبەستیان كردم”.


دەربارەی ناوی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی بەشدارن لە هێرشە ئاسمانییەكان بۆسەر داعش، مەعاز كەساسیبە دەڵێت “ئوردن، ئیمارات، سعودیە، كوێت، قەتەر، عومان، بەحرەین و مەغریب”.


دواتر بە درێژی باسی جۆری فڕۆكەی هەریەك لە وڵاتەكان و ئەركەمانیان و ئەو فڕۆكەخانانە دەكات كە بۆ مەبەستی لێدانی داعش بەكاردێن. لە كۆتاییدا داوا لە فڕۆكەونە عەرەبەكان و كەس و كاریان دەكات چیتر داعش نەكەنە ئامانج، چونكە دەبوو لەبری ئەوە رژێمی بەشار ئەسەد و ئیسرائیل بكرێنە ئامانجی فڕۆكەوانە مسوڵمانەكان.


سه‌رچاوه‌ نوچه‌.نێت

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1F3ekuL






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك