.MUSTAFA.DMC
به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانی ئهلكترۆنیاتدا به‌دی ده‌كرێت ئێستا جۆرێك ته‌له‌فزیۆنی (سمارت) یان زیره‌ك كه‌وتۆته بازاڕه‌كانه‌وه كه‌له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت، و له‌پێگه‌ی یوتیوب سه‌یری گرته ڤیدیۆییه‌كان بكرێت، یاخود گوێ له‌گۆرانیی بگیرێت، له‌پاڵ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه باشانهشدا به‌ڵام پارێزه‌رانی مافی به‌كارهێنه‌ران هۆشداری ئه‌وه به‌هاوڵاتیان و كڕیاران ده‌ده‌ن كه ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه وه‌ك سیخوڕێك وایه لهماڵهكانیاناو ده‌توانێت نهێنیه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌ری ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنه بگوازنه‌وه.
گۆڤاری كۆمپیته‌ری ئه‌ڵمانی بڵاوی كردۆته‌وه،كۆمپانیاكانی ئێڵ جی، پاناسۆنیك ، فلێپس، سامسۆنگ و توشیبا سیستمێكیان لهتهلهفزیۆنهكاندا داناوه،كاتێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه به‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه ئیدی ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی كێبڵ بێت یان وایه‌رلێس ڕاسته‌خۆ كۆمپانیاكه ئاگادار ده‌كرێته‌وه كهبهكارهێنهرهكه سه‌یری چ كه‌ناڵێك ده‌كات و چی ده‌كات.
شۆڵدز ینسكی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌رگریی له‌به‌كارهێنه‌ران له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: شێوازی سیخوڕی كردن به‌سه‌ر بینه‌ران و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه‌وه ئاشكرانیه كه ئایا به‌كارهێنه‌ره‌كه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، یان ئینته‌رنێت به‌كاردێنێت، به‌ڵام زانیاری زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌ڵمانییه ده‌شڵێت: یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ ههڵكردنییدا، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك زانیاری به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری تهلهفزیۆنهكهو كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیی و كۆمپانیای گوگڵ به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت چاودێریی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كارهێنه‌ره‌كه بكرێت به‌جۆرێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه ڕۆژانه فایلێك دروست ده‌كات و سه‌رجه‌م كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و كه‌سه ده‌گوازێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه ئاگاداری ئه‌م شێوازی سیخوڕیهبێت كهلهماڵهكهی خۆیدا به‌سه‌ریه‌وه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یۆرجن زیفسیك ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویسته ئه‌و زانیاریانه له‌بوارێكی دیاریكراودا به‌كاربهێنرێت و ئامانج لێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتربێت، ئهوهسهرباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه ئاشكرانه‌كرێت و به‌نهێنی بمێنێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌ڵمانیه ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنه زیره‌كه‌كان په‌یوه‌ندی بهووردهكاری كه‌سێتی به‌كارهێنه‌ره‌وه نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیاكان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانیان .
شاره‌زا ئه‌ڵمانیه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ گۆڤاری كومپیوته‌ر ڕوون كردۆته‌وه كهبهكارهێنهری ته‌له‌فزیۆنه زیره‌كه‌كان له‌سه‌ره‌تای ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان ده‌توانن ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی واها ڕیكبخهن كه ته‌نیا سه‌یری یوتیوب بكه‌ن و گوێ لهگۆرانیش بگرن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ببه‌ستنه‌وه به‌ئینته‌رنێت و جیهانی ده‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه‌ش ته‌له‌فزیۆنه زیره‌كه‌كان خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كیی خۆیان كه (زیره‌ك) ییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌وه بهتهلهفزیۆنێكی ئاسایی .
s
knnc
سه‌رچاوه یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1DVwzRV





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء