Shaida Dedawani
ڕیش و سمێڵ سپی بوون مووی سەرم وا هەڵوەرین
تاکەی ماندوو چاو لە ڕێ تاکەی بۆت بکەم گرین
تاکەی ماندوو چاو لە ڕێ تاکەی بۆت بکەم گرین
دەست و قاچم دەلەرزن تەمەن رۆیی لە دوریت
بۆچی قەدەرمان وابێ بە کۆڵ خەمان هەڵگرین
پشتم چەماوە وەک کەوان چاوم بینایی نەما
وەرە وەک کۆترە باریک بۆلای یەکتر هەڵفڕین
بەسە دووری نێوانمان بۆچی کۆتایی نایە
وەرە بابەیەکەوە ئەسرینی چاوان بسڕین
سهرچاوه یانەی کوردکلیك
درێژهی بابهت http://ift.tt/16KfGhW
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء