شێخ جه‌عفه‌ر ؛ فه‌رمانی بارزانیم له‌ئایه‌تی قورئان لا پیرۆزتره‌

Muhamad.A.A



شێخ جه‌عفه‌ر ؛ فه‌رمانی بارزانیم له‌ئایه‌تی قورئان لا پیرۆزتره‌

وەزیری پێشووی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بوونی هێزێكی حیزبی هەڕەشەیە بۆ سەر دەستكەوتەكانی هەرێم، ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەر هێزەكانی 70 ‌و 80 وەكو خۆیان بمێننەوە وەكو كۆمپانیایان لێدێت.


جەعفەر شێخ مستەفا لەدیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئاوێنە کەئەمرۆ بلاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە "ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بەسوپایەكی پێشمەرگەی تۆكمە‌و بەهێز هەیە، كە هیچ سیمایەكی حیزبی پێوە نەبێت، چونكە هێزی حیزب دەبێتە هەڕەشە لەسەر دەستكەوتەكانمان".


وەزیری پێشمەرگەی پێشوو، كە ئێستا لێپرسراوی یەكەكانی 70 یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەر حیزب هێزی هەبوو بۆ ئەوەیە كە دەستكەوتی خۆی پێبپارێزێت، جەختیش لەوە دەكاتەوە نابێت هێزی پێشمەرگەی 70‌و 80ی بەو جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە، چونكە بەوتەی خۆی ئەگەر ئەو هێزانە بەو جوۆرە بمێنێتەوە سودی بۆ حیزبەكانی خۆشیان نابێت‌و وەكو كۆمپانیای لێدێت.


شێخ جەعفەر باس لەوە دەكات مەسعود بارزانی هەر فەرمانێكی پێبكات جێبەجێی دەكات‌و بڕوای تەواوی بەبڕیارەكانی هەیە دەشڵێت "فەرمانی ئەوم پێ لەئایەتی قورئان پیرۆز ترە".


http://ift.tt/1CtZ2kK




سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/16jk9s5






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك