Ķ♥MhAmAd♥Ķ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیاند
رووداو- هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیاند و بۆ ئەمساڵی خوێندن زۆرتر لە 80% ی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون.
كەریم عەبدوڵڵا، راوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كەمێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆنامەڤانیدا رایگەیاند، لە كۆی 40208 خوێندکار كە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەشکردبوو، 32249 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
كەریم عەبدوڵا هەروەها گوتی،" زیاتر لە 80% ى دەرچووانی ئامادەییەکانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون و دوای وردبینی و پێداچوونەوەش 1396 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرین".
وەك راوێژەكارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسیكرد، دەوامی فەرمی بۆ خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان رۆژی 2014/12/13 لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات و 431 یش کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
پاش كەمێكی دیكە پۆرتاڵی رووداو ناوەكان بڵاودەكاتەوە…
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1tKP19T
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء