بنەماڵەیەکی تیرۆریست پێش گەیشتن بە نەجەف دەستبەسەر کران


2014-12-31 20:25:11




وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لە دەستبەسەرکردنی ئەندامانی تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی کردووە کە بە نیاز بوون خۆیان بگەیەننە نەجەف.

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، سەعد مەعن رۆژی چوارشەممە وتی، پۆلیسی نەجەف تاقمێکی تیرۆریستیی دەستبەسەرکردووە کە بە نیاز بوون وەک ئەندامی بنەماڵەیەک دزە بکەنە نێو پارێزگای نەجەف.

سەعد مەعن بە کەناڵی عێراقیی سومریە نیوزی وتووە کە ئەم تیرۆریستانە بە نیاز بوون لە نەجەف ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

ناوبراو جەختی کردەوە 10 تیرۆریست گیراون کە ژمارێکیان ژنن.

سەعد مەعن هەروەها وتیشی، ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرکردنی ئەم تیرۆریستانە پاش وەرگرتنی زانیاریی ورد ئەنجام بووە.




سه‌رچاوه‌ SAHAR Kurdish TV RSS Feeds

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1xyZutd




شكرا لك ولمرورك