Ķ♥MhAmAd♥Ķ
لەگەڵ ئەوەی ساڵ بەساڵ داھێنانی نوێ لەبواری مۆبایل دا دەخرێتە بازاڕەکانەوە، بەڵام ھەموان بەتامەزرۆوە چاوەڕێی داھێنانی تر دەکەن.
پێشبینی ئەوە دەکرێت ساڵی ٢٠١٥ ببێتە وەرچەرخانێک لەبواری تەکنەلۆجیای مۆبایلدا.
ئێوەو چەند داھێنانێکی گرنگ کە پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠١٥ بخرێتە بازاڕەکانەوە…
١- سەعاتی ئەپلی زیرەک: “apple watch”، ئەم جۆرە کاتژمێرە سەرباری چەند سیفاتێک، بەڵام لە ھەمووی گرنگتر بەردەوام چاودێری لێدانی دڵ دەکات و لەوبارەیەوە راپۆرتی بەردەوام دەدات.
٢- ئایفۆنی ٧: لەگەڵ ئەوەی تائێستا ھیچ لێدوانێکی رەسمی لەوبارەیەوە نیە، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت لە سێپتەمبەری ٢٠١٥ دا، کۆمپانیا ئەپڵ ئایفۆنی ٧ بخاتە بازاڕەکانەوە.
٣- ویندۆز ١٠: کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاویکردەوە، لە ٢٠١٥ دواھەمین ڤێرژنی ویندۆز بڵاودەکرێتەوە، ئەویش ویندۆزی ١٠یە.
٤- سامسۆنگ و شاشەی چەماوە: کۆمپانیا سامسۆنگی کۆری بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ٢٠١٥ دا ئامێری نوێی مۆبایل و تابلێت بڵاودەکاتەوە، کە توانای چەمانەوەی ھەیە.
٥- کۆمپانیای سۆنی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ دا “smart eye glass”، دەخاتە بازاڕەوە، لە گرنگترین سیفاتەکانی داتاو زانیارییەکان تەنھا لە ئاستی چاودا دەبینرێت، ھەروەھا دەموچاو دەناسێتەوە.
٦- کۆمپانیا سۆنی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ دا گەورەترین تابلێت بەقەبارەی ١٢ ئینج، لە مێژوویی کۆمپانیاکەدا بڵاودەکاتەوە.
٧- گۆڵ و پرۆژەی “ara”، گۆگڵ لە ساڵی ٢٠١٥ دا، پڕۆژەی”google ara”، دەخاتەگەڕ، کە لەرێگەیەوە دەتوانیت ئامێری مۆبایلەکەت خۆت پارچەکانی لێکبدەیت، بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە لەوەدا پارچە سەرەکییەکانی مۆبایلەکە دەکڕیت، دواتر پارچەکان بەئارەزووی خۆت لێکدەدەیت، دەتوانیت شاشەی مۆبایلەکەت لە قەبارەیەکەوە بۆ قەبارەیەکی تر بگۆڕیت.
٨- مۆبایلی زیرەک دژە دزی: زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری مۆبایل رەزامەندیان لەسەر ئەوە دەربڕیوە ئامێرەکانیان بەجۆرێک بەرھەم بھێنن نەتوانرێت بدزرێت، کاتێک مۆبایلەکەت دەدزرێت دەتوانیت لە دورەوە سەرجەم داتاکانی ناوی بسڕیتەوە، ھەروەھا دەتوانێت مۆبایلەکە لەکاربخەیت.
٩- کۆمپانیای “asus”، بەنیازە لە ساڵی ٢٠١٥ دا، ئامێرێکی نوێی یاریکردن بخاتە بازاڕەوە، کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، ھەروەھا ھەمان کۆمپانیا بەنیازە ئامێری تری یاری بڵاوبکاتەوە بۆ کێبڕکێ کردن لەگەڵ “xbox”، “play station”.
١٠- کۆمپانیا “LG”، بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دا، جۆرێکی نوێی مۆبایل بڵاودەکاتەوە، بەشاشەی ٥.٩ ئینج، سیستمی کارکردنی ئەندرۆیدە، کامێراکەی ١٣ مێگابێکسڵە.
snn
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1tKP3ii
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء