null@example.com (gwli rash)
کـــوشــتن
• ساڵى 1610 شاعباسى سەفەوى خەڵکى بێدیفاعى موکرى قەتڵوعام کرد .
• ساڵى 1915 جیشى روسیاى تزارى (7،000 )کەسیان لە خەڵى بێدەسەڵاتى سابڵاغ کوشت ، بۆ ئەوەى فیشەک خەسارنەکەن بەشمشێر لەتلەت کران ، نزیکەى (400) ژنیان برد و زۆریان فرۆشتن .
• مایسى 1930 ڕژێمى ئێران ڕێگەیدا کە سوپاى تورکیا بەناو سنوریدا بڕوات بۆ کپ کردنەوەى شۆڕشى کوردان ، لەئاکامدا ( 3000 ) کورد کوژران ، تەنها لەدۆڵى ( زیلان ) (1550) بەکۆمەلڕ کوژران .
• ساڵى 1937 کۆمارى تورکیا خەڵکى شارى دەرسیمى قەتڵوعام کرد .
• ساڵى 1961-1962 حکومەتى عێراقى( 3،000 )خەڵکى مەدەنى کوشت و (150) گوندى وێرانکرد .
• 11/6/1963 لەماوەى مانگێکدا حکومەتى عێراقى (2،000) کوردى کوشت و (200) گوندى وێرانکرد .
• 9/7/1963 منع التجول کراو (83)کەسى خەڵکى شارى سلێمانیان گوللەباران کرد .
• 9/7/1963 لەو منع التجولەدا( 5،000 )کەسى خەڵکى شارى سلێمانیان گرت و چەند رۆژێ پاش ئەو رۆژە (276) کەسیان گوللەباران کرد .
• 9/7/1963لەشارى کۆیە (20) کەسیان بەست بەعمودى شەقامەکانەوە و گوللەبارانیان کردن .
• ساڵى 1969 گوندەکانى ( دەکا و خورت ) یان لەناوچەى ئاکرێ سوتاند و ئاگریان لە ئەشکەوتێک بەردا کە (67) کەس لە ژن و منداڵى ئەو (2) گوندە خۆیان تیا حەشاردابوو هەمویان سوتان .
• 16/9/1969لە گوندى (ێوریا ) لە سێگۆشەى سنورى( عێراق ئێران تورکیا ) (60) کەسیان گوللە باران کرد .
• لە 24 / 4 / 1974 بۆردومانکردنى شارى قەڵادزێ و خاپورکردنى زانکۆى سلێمانى و شەهیدو بریندارکردنى ژمارەیەکى زۆر قوتابى و هاوڵاتى مەدەنى .
• 26 / 4 / 1974 بۆردومانکردنى شارى هەڵەبجەى شەهید و بریندارکردنى ژمارەیەک خەڵکى بێدیفاعى ئەو شارە خۆرارگرە ..
• 24 /4/1982 رژێمى بەعس بەلامارى دانیشتوانى شارەکانى قەڵادزە و هەڵەبجە و رانیەو شارەزوور و هەورامانى دا کە دەیانویست یادى شەهیدەکانیان بکەنەوە ( 24 ) شەهید و( 138 )بریندارى لێکەوتەوە و( 751 )کەسیش راپێچى زیندان کران .
• 28/12/1983 رژێمى بەعس لە وەرزشگاى دهۆک بەبەرچاوى خەڵکەوە ( 6 ) لاوى کوردى گوللە باران کرد .
• 9/7/1984رژێمى بەعس بۆردومانى ئۆردوگاى زێوەى لە کوردستانى رۆژهەلات کرد و (42)کەس کوژرا و (230) کەسیش بریندار بوون .
• 1/7/1984 جارێکى تر ئۆردوگاى زێوە بۆدومان کراو (2) کەس کوژران و (14)ى تر بریندار بوون .
• ساڵى 1985 لە شارى سلێمانى (30) مێرد منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ( 17 _23 ) ساڵیدا بوون گوللە باران کران .
• 14 /5/1990 لە شارى سلێمانى رژێمى بەعس وەفاتنامەى (150 ) کەسى لە سێدارە دراویان دایەوە کەسوکاریان .
سهرچاوه یانهی ئهڤین
درێژهی بابهت http://ift.tt/1vWYSMp
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء