سیداد ڕەشید محمد
دەگێڕنەوە کە کەسێکی تاوانبار و مەشروب خۆرو خراپە کار دەچێتە لای زانایەکی لەخواترس و دەیەوێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لەتاوان، بۆیە دەڵێت من کەسێکی تاوان بارو خراپەکارم و هەندێک لەتاوانەکانی بۆ باس دەکات و دەڵێت من چەند جارێکی دیکە ویستومە تەوبە بکەم بەڵام نەم توانیوە تەوبەکەم بگەیەنمە جێ، لەئەنجامدا زاناکە دەڵێت تۆ ناوی خوای لێ بهێنە و تەوبەیەکی ڕاستەقینەی لێ بکە بەڵام تاماوەیەک سەردانی من بکە ڕۆژانە وە من ڕۆژانە پرسیاری ئەو کردەوانەت لێ دەکەم کە دەیان کەیت بەڵام بەینی خۆت و خوای گەورە بەڵێن بدە کە هیچ کات لەمەو دوا درۆ مەکە و ڕاستگۆبە، ئەویش بەڵێن دەدات وتەوبە دەکات و دەڕوات بەڵام زۆر بەمتمانەوە لای زاناکە دەڕوات، بۆ ڕۆژی دووەم کاتێک دەڕوات بەلای شوێنێکدا کەپێشتر مەشروبی لێ کڕیوە وەسوەسەی بۆ دروست دەبێت ونەفسی و شەیتان یەک دەگرن وهانی دەدەن کە هەر ئەمجارە بیخواتەوە لەدوای ئەمجارە ئیتر تەرکی کات تاوای لێ دێت کەمێک مەیلی ئەوە دەکات بچێت مەشروب بخواتەوە بەڵام بیری قسەیەکی زاناکە دەکاتەوە کەپێی ووتوە ( ڕاستگۆبە و هەرگیز درۆمەکە ) لەم کاتەدا بیری لەوەکردەوە کە دەبێت دواتر سەردانی ئەوزانایە بکات ئەی ئەگەر بێت و پرسیاری لێ بکات ئەمڕۆ مەشروبت خواردۆتەوە ئەم وەڵامی چی بداتەوە، بۆیە ناچێت و خۆی دەگرێت و مەشروب ناخواتەوە، وە ئەم کارە دووبارە دەبێتەوە و ئەم تۆبەکارە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و بەهۆی ڕاستگۆیی یەکەیەوە سەردەکەوێت بەسەر نفسيدا، بۆیە دەبێت ئەوە بزانین کە ڕاستگۆیی هەردەم دەبێتە هۆی پایە بڵندی مرۆڤەکان.
دەروازەیەک بۆ ناسینی پێغەمبەرمان {محمد} (صلي الله عليه وسلم)
سەرباز حسن ژاڵەیی
سهرچاوه یانەی کوردکلیك
درێژهی بابهت http://ift.tt/1kl8Qpp
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء