Hãjãr kįłłûmįńãtį
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه، باس له‌وه‌ده‌كات كه پیاوان و ژنان له چی كاتێكدا و بۆچی درۆده‌كه‌ن و كام ره‌گه‌ز زیاتر درۆ ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و ناوه‌نده بكات ئه‌نجامیداوه، تیایدا هاتووه، 2000 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوان زیاتر درۆ ده‌كه‌ن له ژنان بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی وه‌رگرتووه، كه تیایدا پیاوان چوار جار خۆیان له‌راستیه‌كان لاده‌ده‌ن، به‌ڵام ژنان هه‌فته‌ی سێ جار.
ده‌یلی مه‌یل نوسیویه‌تی، كه توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه، كه و چۆن پیاوان درۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هۆكاری درۆكردنه‌كه‌ش روونده‌كاته‌وه.
به پێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ژنانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی ناتوانن نهێنی بپارێزن و ئاشكرایده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له خستنه رووی هه‌ستی به‌رامبه‌ردا راست ناكه‌ن و درۆ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام پیاوان له شاردنه‌وه‌و پارێزگاریكردن له‌پاره‌كانیان درۆ ده‌كه‌ن، یان له‌كاتی گفتوگۆ و دانوستاندا راست ناڵێن.
توێژینه‌وه‌كه باسی هه‌ردوو ره‌گه‌ز به گشتی ده‌كات و ده‌ڵێ: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرسیاری بارودۆخیان لێده‌كه‌یت و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت( باشم)
به‌ڵام ئه‌مه له‌راستیدا وانیه و باشنین".
هه‌روه‌ها له‌كاتی دیاری و خه‌ڵاتكردندا كه‌سه‌كان راست نارۆن و وه‌ڵامی ناراست ده‌ده‌نه‌وه‌و راستیه‌كان ده‌یشارنه‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌باره‌ی خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كانیش له‌رابردوودا كه‌سه‌كان وه‌ڵامی راست ناده‌نه‌وه و نهێنیه‌كانیان ده‌پارێزن یان وه‌ڵامیان راستیان نیه.
یه‌كێكی تر له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌راِستی وه‌ڵامی تێدا نادرێته‌وه و درۆی تێداده‌كرێت كاتی پێشكه‌شكردنی (CV) و چاوپێكه‌وتنه‌كانه كه بۆ پێدانی كار ئه‌نجام ده‌درێت.
له25% خه‌ڵكیش درۆده‌كه‌ن كاتێكد ده‌رباره‌ی "ته‌مه‌نت چه‌نده یان جگه‌ره ده‌كێشیت" پرسیاریان لێده‌كرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌نجان له‌مه‌دا وه‌ڵامه راسته‌كان ده‌شارنه‌وه.
سه‌رچاوه یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/UXuSTl
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء