پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت لە كەركوك دوو كورسی دەهێنن، چونكە دەنگەكانیان بە بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردو سەدا 100 زیادی كردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە سكاڵای هەیە لەسەر یەكێتیو كۆمسیۆنو نەجمەدین كەریم.
عەدنان كەركوكی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك/ گەرمیان بە (كەركوك ناو)ی وت “ئێمە دوو كورسی لە پارێزگای كەركوك دەهێنین، چونكە دەنگەكانمان سەدا 100 بەرزبۆتەوەو لە بەرزبونەوەشدایە.”
وتیشی “ژمارەیەك سكاڵامان لەسەر یەكێتیو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانو خودی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك تۆمار كردوە، لەحاڵەتی یەكلاییبونەوەی ئەو سكاڵایانەش دەنگی یەكێتی كەمدەكات.”
كەركوكی یەكێتی بە پێشێلكاریی لە هەڵبژاردنەكان تۆمەتبار كرد، وتی “نەجمەدین كەریمیش لە كاتی پرۆسەكەدا هانی خەڵكیداوە دەنگ بەحزبەكەی بدەن بۆیە لە كۆمسیۆن سكاڵامان لەسەر تۆماركردوە.”
ئاماژەی بەوەشدا لایەنگرانیان روبەڕوی هەڕەشە بونەتەوە لەلایەن ئەو حزبەو تەقەیان بەسەردا كردون، رەخنەشی لە كۆمسیۆن گرت بەوەی لەئاستی پێویستدا نەبون.
لەكاتی هەڵبژاردنەكەدا لە گەڕەكی شۆڕیجە دوێنێ چوارشەممە 4/30 تەقە لە كوڕی ئەمیرە عەبدولكەریم كاندیدایەكی پارتی كراو بە سەختی برینداركرا.
ئاسۆ حەمید ـ كەركوك ناو
ش.خ
سهرچاوه Kirkuk Now
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء