لێــــرە چی دەگوزەرێ ؟

ئەگەر گەنجێك لەگەڵ کچێکی لەخۆی گەورەتر هاوسەرگیری بکات،ئەوا پێی دەڵێن: دواکەوتوو و هیچ نەزان .

لێــــــــرە ،،،،

بە بێ دەنگی و شەرمەوە دەگرین،،

بەڵام بەدەنگی بەرز پێدەکەنین .

لێــــــــرە ...

ئەگەر پیاوێک خێزانەکەی خۆش بوێت و ڕێزی بگرێت

ئەوا پیاوێکی ترسنۆکە و لە هاوسەرەکەی دەترسێ !

لێــــرە ....

ئەگەر منداڵێک بکەوێت و دەست بکاتە گریان.

پێی دەڵێن: تۆ پیاویت،چۆن ئەبێ بگریت !!!

بە چ حەقێك گریان بۆ پیاو قەدەغەیە ؟

لێــــرە ...

کاتێک باسی چاکەی کەسێک دەکەی،هەمووان بێدەنگن .

بەڵام گەر باسی خراپەی کەسێک بکەی،هەموون بەشدار دەبن لەگەڵت!

لێــــرە ...

ئەگەر کەسێکی دڵ پاک بیت و ڕێز لە خەڵکی بگریت،،

ئەوا باجی ئەو چاکییەت دەدەیت و بە گێلت دەزانن .

fb



by ramyar12 via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك