لێپرسراوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا تائێستا بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس.
سەنتەری خۆپاراستن و قەڵاچۆکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو کەسەی کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە کارمەندی کەرتی تەندروستییەو پێشتر سەردانی شاری ریازی سعودیەی کردووە.
جێی ئاماژەیە تائێستا چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوەو ھیچ کوتانێکیش نییە بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە.
بەپێی ئامارە رەسمییەکان لە سەرتاسەری جیھاندا ٤٠١ کەس لە ١٢ وڵاتی جیھاندا ھەڵگری ڤایرۆسەکەن و تەنھا لە وڵاتی سعودیە ١٠٧ کەس بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء