ئەمڕۆ دووەم رۆژی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان لە شاری سلێمانی و ھەولێر وەک تەواوی ناوچەکانی تری عێراق بەردەوامەو لە سلێمانی ٤ بنکەو لە ھەولێر ٥ بنکەی جیاکردنەوەی دەنگدان کراونەتەوە.
پرۆسەکەش بەچاودێری نوێنەری ھەموو لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەرێوەدەچێت و کارمەندانی کۆمسیۆنیش بەردەوامن لەسەر جیاکردنەوەی دەنگەکان.
پرۆسەکەش لە ٨ی بەیانییەوە دەستیپێکردووەو وەک کۆمسیۆنیش بڕیاری لەسەرداوە تا سەعات ٧ی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء