غةزةل
ساقیا جه‌رگم بڕا جه‌رگم بڕا
بێره لام به‌رگی هومێدم دادڕا
تۆ ده‌زانی بۆ په‌نام هێناوه بۆت
که‌س له هانام نایه‌ساقی غه‌یری خۆت
کانی خوێن‌و خوێ دووچاوی سوێرمن…
کاغه‌زم کێڵگه‌ن قه‌ڵه‌م ئاودێر من
من ئه له‌و شوێنه شه‌وارم کردووه
له‌و هه‌وارانه هه‌وارم کردووه
مل به موورووی شێعری پاراوو جوان
ڕۆژگارێک بۆم ده‌هاته جێ ژوان
هاوده‌می ڕۆژوو شه‌وو،کات‌و سه‌عات
دۆست‌و هاوڕێی سه‌رگوڕشته‌و کاره‌سات
ڕێژنه باران‌و، هه‌تاوی به‌ر به‌یان
قاسپه‌ی که‌و شێعری هێمن،نه‌ی شوان
دۆڵ‌و کێوو که‌ژ هه‌موو پێوارمن
شه‌و خوناوه‌ی په‌لکی گوڵ دڵدارمن
بولبولی خه‌مگین نوا خوانی منه
ئێش‌و برکی گه‌ل هه‌موو ژانی منه
ته‌یری سه‌رسه‌ختی که‌ژو کێوم ئه‌من
کۆتری تیژباڵی نێو چێوم ئه‌من
ئاشقی ناڵه‌ی به‌سۆی خاسه که‌وم
ساتێ ده‌نگی وی نه‌بیسم ناسره‌وم
من له ڕۆژ بێزاروو هاوده‌نگی شه‌و‌ێم
بۆیه هه‌روا هه‌ڵوه‌دای ئێره‌و ئه‌وێم
لێڕه‌واروو جه‌نگه‌ڵ‌و سه‌رهه‌رد نه‌ما
زه‌ردو ماه‌و ئه‌سته‌م‌و بن به‌رد نه‌ما
جێ نه‌ما سه‌رلێنه‌ده‌م ڕووی تێ نه‌که‌م
تا ورینگه‌ی تۆ هه‌ڵێگرت شوێنه‌که‌م
من به دوای ئه‌و ده‌نگه‌دا به‌ژنم له‌ری
خۆم ته‌کاندو دارێ بووم میوه‌م وه‌ری
تۆ بڵێی وشک بێته‌وه چاوی پڕ ئاو
تۆ بڵێی ڕاست بێته‌وه پشتی چه‌ماو
ئه‌و چریکه‌ی ئاسمانی تازه چوو
هاو زمانی بێ زوانی تازه چوو
ساقێا من نوقمی ده‌ریای مه‌ینه‌تم
زۆر گرانه با‌ری داخ‌و حه‌سڕه‌تم
من به قه‌ت ئه‌و کێوه ده‌ردوو ژانمه
ئێش‌و برک‌و ده‌ردوو کوڵ مێوانمه
لێڵه ئاوی ڕوونی چاوه‌ی کانی من
دوایی نایه ده‌ردی بێ ده‌رمانی من
چۆن نه‌ناڵم ،چۆن نه‌که‌م ئه‌و زامه هه‌ست
من هه‌وێنی گشت ئه‌وینم دا له ده‌ست
ئێسته گشت به‌رپاڵ‌و زه‌نوێروو زه‌مه‌ند
لێڕو، دۆڵ‌و، زێ‌و، گۆمی قووڵ‌و مه‌ند
زه‌ردو هه‌ڵدێروو، ته‌لان‌و لێڕه‌وار
چادروو چێغ‌و شه‌وێن‌و جێ هه‌وار
چۆله بێ تۆ وه‌ک هه‌واری خاڵی‌یه
"حاجی" خه‌مبار"نالی"ناڵه ناڵی‌یه
هه‌رچی فرمێسک بوو هه‌ربۆ تۆ ڕژا
هێنده گریام نووری چاوم ڕۆڕژا
چاوی من ئیتر هه‌ته‌ر ناکا له ڕێ
کوا؟ له‌کویی؟تاپێم نیشانده‌ی ڕاسته‌ڕێ
بێ هه‌دادانم شه‌و ڕۆژ بۆ مه‌به‌ست
هه‌ورو هێڵ هات ڕۆژی ڕوونی دام له ده‌ست
ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ختی له به‌رئه‌سته‌م نه‌بوو
داوه‌ڵی مه‌رگی به لاوه خه‌م نه بوو
ئه‌و جیهانه به‌ر فره‌ی پێ ته‌نگه ئه‌و
چون به بێ هێمن ،به‌بێ ئاو ده‌نگه ئه‌و
کۆچی وی هێڵی سنوورانی په‌ڕاند
چاوی کاڵیشی له خه‌ودا ڕاپه‌ڕاند
مل به کوێنن گوڵشه‌ن‌و گوڵزاره‌کان
پاکی ڕه‌ش پۆشن هه‌موو دڵداره‌کان
به‌رگی سه‌وزی داڕنی داری به‌ری
گوڵ فڕێداوه له سه‌ر تاجی سه‌ری
تازه شه‌و بۆ بۆنی جارانی نه‌ما
تازه سه‌وزه ڕه‌نگی بارانی نه‌ما
تازه ئاونگ شینکه ناکا،جوان و ته‌ڕ
گوڵ خوناوه‌ی تازه نابارێ له سه‌ر
تازه شه‌وداوه‌ت له هیچ کوێ ناگه‌ڕێ
پیاوی چابه ئه‌و هه‌له‌ش بۆن داگه‌ڕێ
گه‌ر ورینگه‌ی مه‌ل بچێ بۆ ئاسمان
که‌ڕ بکا گوێچکه‌ی زه‌وی تاکه‌هکه‌شان
گه‌ر له دۆڵێش دا به کۆ ده‌نگ داته‌وه
ده‌نگی هیچ مه‌ل ده‌نگی تۆ ناداته‌وه
ده‌ستی من داوێنی تۆ هه‌ست‌و خه‌یاڵ
ده‌ربڕه سۆزوو فغان‌و ناڵه ناڵ
بێره هانام‌و به‌ره‌و به‌رزیم به‌ره
به‌ڵکوو به‌رزی دیاری دا ئه‌و گه‌وهه‌ره
به‌رزه‌فڕ بۆ سه‌ر،سه‌رینچاوه‌ی ئه‌وین
هه‌ڵفڕین‌و هه‌ڵفڕین‌و هه‌ڵفڕین
وا به کڕبۆش ڕوو له ڕووگه‌ی کێلی ئه‌و
هه‌ڵدڕین جه‌رگی ڕمووزنه‌ی چه‌وتی شه‌و
سه‌ر له نوێ په‌یمانمان نوێ که‌ینه‌وه
وه‌ک فریزوو سه‌ر له بن هه‌ڵدینه‌وه
به‌ڵکوو تیشکی خۆر له ئاسۆ بێته‌ده‌ر
ئه‌و جیهانه به‌رفره‌ی بگرێته به‌ر
تا وه‌کوو نه‌تویمه‌وه ناڵێم به‌سه
با نه‌ڵێن هێمن هه‌ژاروو بێ که‌سه
بێره لام به‌رگی هومێدم دادڕا
تۆ ده‌زانی بۆ په‌نام هێناوه بۆت
که‌س له هانام نایه‌ساقی غه‌یری خۆت
کانی خوێن‌و خوێ دووچاوی سوێرمن…
کاغه‌زم کێڵگه‌ن قه‌ڵه‌م ئاودێر من
من ئه له‌و شوێنه شه‌وارم کردووه
له‌و هه‌وارانه هه‌وارم کردووه
مل به موورووی شێعری پاراوو جوان
ڕۆژگارێک بۆم ده‌هاته جێ ژوان
هاوده‌می ڕۆژوو شه‌وو،کات‌و سه‌عات
دۆست‌و هاوڕێی سه‌رگوڕشته‌و کاره‌سات
ڕێژنه باران‌و، هه‌تاوی به‌ر به‌یان
قاسپه‌ی که‌و شێعری هێمن،نه‌ی شوان
دۆڵ‌و کێوو که‌ژ هه‌موو پێوارمن
شه‌و خوناوه‌ی په‌لکی گوڵ دڵدارمن
بولبولی خه‌مگین نوا خوانی منه
ئێش‌و برکی گه‌ل هه‌موو ژانی منه
ته‌یری سه‌رسه‌ختی که‌ژو کێوم ئه‌من
کۆتری تیژباڵی نێو چێوم ئه‌من
ئاشقی ناڵه‌ی به‌سۆی خاسه که‌وم
ساتێ ده‌نگی وی نه‌بیسم ناسره‌وم
من له ڕۆژ بێزاروو هاوده‌نگی شه‌و‌ێم
بۆیه هه‌روا هه‌ڵوه‌دای ئێره‌و ئه‌وێم
لێڕه‌واروو جه‌نگه‌ڵ‌و سه‌رهه‌رد نه‌ما
زه‌ردو ماه‌و ئه‌سته‌م‌و بن به‌رد نه‌ما
جێ نه‌ما سه‌رلێنه‌ده‌م ڕووی تێ نه‌که‌م
تا ورینگه‌ی تۆ هه‌ڵێگرت شوێنه‌که‌م
من به دوای ئه‌و ده‌نگه‌دا به‌ژنم له‌ری
خۆم ته‌کاندو دارێ بووم میوه‌م وه‌ری
تۆ بڵێی وشک بێته‌وه چاوی پڕ ئاو
تۆ بڵێی ڕاست بێته‌وه پشتی چه‌ماو
ئه‌و چریکه‌ی ئاسمانی تازه چوو
هاو زمانی بێ زوانی تازه چوو
ساقێا من نوقمی ده‌ریای مه‌ینه‌تم
زۆر گرانه با‌ری داخ‌و حه‌سڕه‌تم
من به قه‌ت ئه‌و کێوه ده‌ردوو ژانمه
ئێش‌و برک‌و ده‌ردوو کوڵ مێوانمه
لێڵه ئاوی ڕوونی چاوه‌ی کانی من
دوایی نایه ده‌ردی بێ ده‌رمانی من
چۆن نه‌ناڵم ،چۆن نه‌که‌م ئه‌و زامه هه‌ست
من هه‌وێنی گشت ئه‌وینم دا له ده‌ست
ئێسته گشت به‌رپاڵ‌و زه‌نوێروو زه‌مه‌ند
لێڕو، دۆڵ‌و، زێ‌و، گۆمی قووڵ‌و مه‌ند
زه‌ردو هه‌ڵدێروو، ته‌لان‌و لێڕه‌وار
چادروو چێغ‌و شه‌وێن‌و جێ هه‌وار
چۆله بێ تۆ وه‌ک هه‌واری خاڵی‌یه
"حاجی" خه‌مبار"نالی"ناڵه ناڵی‌یه
هه‌رچی فرمێسک بوو هه‌ربۆ تۆ ڕژا
هێنده گریام نووری چاوم ڕۆڕژا
چاوی من ئیتر هه‌ته‌ر ناکا له ڕێ
کوا؟ له‌کویی؟تاپێم نیشانده‌ی ڕاسته‌ڕێ
بێ هه‌دادانم شه‌و ڕۆژ بۆ مه‌به‌ست
هه‌ورو هێڵ هات ڕۆژی ڕوونی دام له ده‌ست
ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ختی له به‌رئه‌سته‌م نه‌بوو
داوه‌ڵی مه‌رگی به لاوه خه‌م نه بوو
ئه‌و جیهانه به‌ر فره‌ی پێ ته‌نگه ئه‌و
چون به بێ هێمن ،به‌بێ ئاو ده‌نگه ئه‌و
کۆچی وی هێڵی سنوورانی په‌ڕاند
چاوی کاڵیشی له خه‌ودا ڕاپه‌ڕاند
مل به کوێنن گوڵشه‌ن‌و گوڵزاره‌کان
پاکی ڕه‌ش پۆشن هه‌موو دڵداره‌کان
به‌رگی سه‌وزی داڕنی داری به‌ری
گوڵ فڕێداوه له سه‌ر تاجی سه‌ری
تازه شه‌و بۆ بۆنی جارانی نه‌ما
تازه سه‌وزه ڕه‌نگی بارانی نه‌ما
تازه ئاونگ شینکه ناکا،جوان و ته‌ڕ
گوڵ خوناوه‌ی تازه نابارێ له سه‌ر
تازه شه‌وداوه‌ت له هیچ کوێ ناگه‌ڕێ
پیاوی چابه ئه‌و هه‌له‌ش بۆن داگه‌ڕێ
گه‌ر ورینگه‌ی مه‌ل بچێ بۆ ئاسمان
که‌ڕ بکا گوێچکه‌ی زه‌وی تاکه‌هکه‌شان
گه‌ر له دۆڵێش دا به کۆ ده‌نگ داته‌وه
ده‌نگی هیچ مه‌ل ده‌نگی تۆ ناداته‌وه
ده‌ستی من داوێنی تۆ هه‌ست‌و خه‌یاڵ
ده‌ربڕه سۆزوو فغان‌و ناڵه ناڵ
بێره هانام‌و به‌ره‌و به‌رزیم به‌ره
به‌ڵکوو به‌رزی دیاری دا ئه‌و گه‌وهه‌ره
به‌رزه‌فڕ بۆ سه‌ر،سه‌رینچاوه‌ی ئه‌وین
هه‌ڵفڕین‌و هه‌ڵفڕین‌و هه‌ڵفڕین
وا به کڕبۆش ڕوو له ڕووگه‌ی کێلی ئه‌و
هه‌ڵدڕین جه‌رگی ڕمووزنه‌ی چه‌وتی شه‌و
سه‌ر له نوێ په‌یمانمان نوێ که‌ینه‌وه
وه‌ک فریزوو سه‌ر له بن هه‌ڵدینه‌وه
به‌ڵکوو تیشکی خۆر له ئاسۆ بێته‌ده‌ر
ئه‌و جیهانه به‌رفره‌ی بگرێته به‌ر
تا وه‌کوو نه‌تویمه‌وه ناڵێم به‌سه
با نه‌ڵێن هێمن هه‌ژاروو بێ که‌سه
حامیدره‌شید
سه‌رچاوه یانەی کوردکلیك
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/RNGzLo
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء