بە ڤیدیۆ: چێڵسی‌و ریال مەدرید سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێڕین

http://ift.tt/1ei9G3k


 دیمەنێك لە یاری نێوان چێڵسی ئینگلیزیی‌و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی

دیمەنێك لە یاری نێوان چێڵسی ئینگلیزیی‌و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی



شەوی رابردو لە میانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی خولی چامپیۆنزلیگ هەردو یانەی چێڵسی ئینگلیزیی‌و ریال مەدریدی ئیسپانی سەركەوتن بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.


كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی بەغدا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای تایبەت بە خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كردو یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.


بە ئەنجامی هەردوو یاری چون‌و گەڕانەوە ریال مەدرید سەركەوت بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، كە لەیاری چوندا ریال بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبوو.


هەر ئەمشەو لەهەمان كاتدا یانەی چێلسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كردو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لێ بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.


لە یاری چوندا یانە فەرەنسییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوەبوو.


كەركوك ناو

ش.خ


سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now




شكرا لك ولمرورك