سلێمانی.. لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت

http://ift.tt/1m6L002




ئەمرۆ ١٦ی نیسان رۆژی ژینگەی ھەرێمی کوردستانەو بریارە چەندین چالاکی جۆراو جۆرو ھەڵمەتی نەمام رواندن بەرێوەبچێت و چەندین رێنمایی تایبەتیش بەپاراستنی ژینگەو ھەرەشەو مەترسیەکانی لەسەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەروو.

ھەر لەوبارەیەشەوە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان داوا لە کاندیدەکانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم دەکات کە پاپەندی رێنمایەکانی دەستەی ژینگە بن و ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بپارێزن.

جێی ئاماژەیە شاری سلێمانی لەبەرزی رێژەی سەوزایشدا لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان و ناوچەکە بەیەکێک لە شارە نمونەییەکان دادەنرێت، ھەر لە دروستکردنی چەندین پارک و باخچەو سەوزکردنی شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان کە ئەوەش رۆلێکی گرنگ دەبینێت لە جوانتر کردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و بەخشینی سیمایەکی جوانتر بەژینگە.


سه‌رچاوه‌ Kurdsat Broadcasting Corporation




شكرا لك ولمرورك