ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بازگەی بای حەسەن لەنێوان (كەركوك دوبز) تەقییەوە بەهۆیەوە كوژراوو بریندار هەیە.
تەقینەوەكە كاتژمێر 8:30 رویدا لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، بەڵام تائێستا ژمارەی كوژراوو بریندارەكان رون نین.
مقەدەم عەبدوڵا عەلی تاهیر لە پۆلیسی دوبز لە شوێنی روداوەكەوە بە (كەركوك ناو)ی وت “تەقینەوەكە بازگەی بای حەسەنی كردۆتە ئامانج، ئێستا سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی تەرمی كوژراوو گواستنەوەی بریندارەكانین بۆ نەخۆشخانە.”
كەریم محەمەد ـ كەركوك ناو
ش.خ
سهرچاوه Kirkuk Now
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء