خۆزگە

null@example.com (هیشام نامۆ)


خۆزگە

خۆزگەیارم ئەمشەو لام ئەبووی

بۆحاڵی دەردم پەرێشان ئەبووی

خۆزگە بارانیش تک تک داتنە خوار

پەرێشان ئەبوون لەچەمو نزار

جوانترین شۆخی جوانتر لەگوڵزار

خۆزگەیاری من تۆ ئەهاتیەلام

ﺑۆحاڵی دەردم فرمێسک داتنەخوار

بەچاوانی تۆ وەک تیشکی هەتاو

پەرێشان ئەبوون بۆ دلۆپێک ئاو

ئاسمانی ژینم هەروەک ئەستێرە

بەخامەی دەستت نامە بنێرە

باداخی دڵم بەخوێن بگیرێ

تیری ئەوجوانە لەدڵ بچەقێ

بەشنەبای گوڵی مینا

لەدڵم دابێ خەمی ئەم ژینە

بۆحاڵی دەردم سەودا سەرینە

خۆزگە ئاسمانیش لەت لەت جوان ئەبوو

بەپیتی ناوت رازاوە ئەبوو

وەکو فریشتەی سەوزی ئاسمانێ

وەکو منالێ نێو بێشکەی پاکێ

هەرچەند ئەزانم دەنگم نایگاتێ

ترپەی خانەی دڵ تاسای ئەداتێ

خۆم لەبەر خۆمە ئەلێم خودایە

ژینی عیشقی من لە کۆتادایە

برواناکەم لە ژین بمێنم

لەلای ئەویارە سەردانوێنم

هیشام نامۆ

2012


سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئه‌ڤین

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1rhd4Mh




شكرا لك ولمرورك