مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی پارێزراون
تادێ باڵه‌خانه‌ی چه‌ند قات و نهۆم له‌سه‌ر نهۆم بڵند ده‌بێت، تادێ پاروی هه‌ندێک چه‌ورترو ترۆمبێلی که‌مینه‌یه‌ک گرانتر ده‌بێت، تادێ هه‌نگاو هه‌نگاو له‌ڕۆحمان دورده‌که‌وینه‌وه‌و به‌ئاشکرا زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌بنه که‌لای ده‌ستی که‌مینه‌یه‌کی ڕۆح کوژ و خۆ ویست و ژیان نه‌ویست و پاره ویست، تادێ ڕه‌نجم زۆرتر ده‌بێت و پێکه‌نینی گه‌لۆرانه‌ی هه‌ندێکیش بڵندتر ده‌بێت، تادێ نینۆک درێژترو ویژدان تۆپیوتر ده‌بێت، هه‌زاره‌ها ژورێک نیه تێدا بنون و تۆپه‌ڵێکیش جاڕیان داوه شار به‌بێ باڵه‌خانه‌ی به‌رز نابێت.
تادێ کێوه‌کان بچوکتر ده‌بنه‌وه ته‌نانه‌ت خه‌ریکی ڕاگوێزان و له‌بنهێنانی کێوه‌کانن دنیا ته‌لبه‌ند کراوه شوێن نه‌ماوه تێدا پێکه‌نین و بخه‌وین، تادێ مرۆڤ بێ‌نرخ و هه‌وه‌سی بۆ گه‌نی هه‌ندێک دنیا به‌قوڕ ده‌گرێ، تادێ که‌ڵبه‌ی تیژ ڕه‌گی دار لەبنه‌وه ده‌ردێنێت و خه‌و له‌چاو ده‌تارێنێت، تادێ هاواری ئاوات خواستن به‌مه‌رگ بڵندتر ده‌بێ و خاوه‌ن بینایی ئاواتی نابینا بوون ده‌خوازێت، تادێ ده‌نگه ده‌نگی پووچ و بێ‌مانا بڵندتر ده‌بێت و میوزیک بێکه‌ستر ده‌بێت، تادێ ده‌نگی گوله تاو ده‌سێنێت و ده‌نگی شیعر بێنرختر ده‌بێت، تادێ خەو‌نی قوڵی شه‌وان ده‌تارێت و خه‌ونی دروستکراو پتر ده‌بێت، تادێ گۆڕستان فراوان ده‌بێت و ژیان بچکۆله، تادێ عشق بچکۆله‌تر ده‌بێت و ڕۆحی دوژمنکارانه زیاتر ده‌بێت، تادێ هه‌ناسه بڕکێی ڕاکه ڕاکه‌ری بێمه‌عنا ده‌نگی زۆرتر ده‌بێت و حه‌وانه‌ی ڕاستی پتر باڵده‌گرێ.
تادێ سڵاوکردن ده‌نگی ناخۆشترو زیقه‌ی قسه‌ی بێئاوازو بێ خه‌یاڵه‌کان ده‌نگیان دلێرتر ده‌بێت، تادێ چوار ده‌ورمان قه‌ره‌باڵه‌ختر دەبێت و که‌چی گوێمان له‌هیچ نابێ، تادێ ڕۆژ کورترو هه‌فته که‌مترو مانگ بچوکتر‌و ساڵ ئیفلیجتر ده‌بێ، تادێ هاندان فره‌ترو عه‌قڵ کۆڵتر ده‌بێ، تادێ خوڕه‌ی ئاو لاڵتر و کانیەکان زیاتر کوێر ده‌بێت، تادێ خۆشی نامێنێت و درۆزنانه تر ده‌مامک له‌سه‌ر ده‌کات و ئێژێت خۆشم ده‌وێ، تادێ مرۆڤی بێ‌ڕێز پایه‌دار ده‌بێت و نه‌جیبیش به‌دناو ده‌بێت، تادێ دێره‌کان کاڵتر ده‌بنه‌وه‌و په‌شێوی زیاد ده‌کات، تادێ خۆمان ناسینه‌وه ئه‌سته‌متر ده‌بێت، تادێ منداڵ زوتر پیر ده‌بێت، تادێ خوان خواردن ژه‌هراویتر ده‌بێت، تادێ تاوانبار بێ‌تاوان و بێ‌تاوان تاوانبارتر ده‌بێت، تادێ ئاواتی دیتنه‌وه‌ی دڵێکی ئاسوده پتر ده‌بێ.
تادێ باڵه‌خانه بڵندترو تەنهایم پتر بڵندتر دەبێت، تادێ ڕۆژ پیرو کەنەفت دەبێت و سایەی شەو خۆشتر دەبێت، تادێ ڕۆحم گەورەتر و ماڵ تەنگتر دەبێت.
18/04/2014
سه‌رچاوه هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء