فوتساڵی پەروەردەی كەركوك بووە یەكەمی عیراق

http://ift.tt/PDGgRX


هەڵبژاردەی فوتساڵی پەروەردەی كەركوك فۆتۆ- محەمەد ئەلحاج

هەڵبژاردەی فوتساڵی پەروەردەی كەركوك فۆتۆ- محەمەد ئەلحاج



هەڵبژاردەی فوستاڵی قۆناغی ئامادەیی پەروەردەی كەركوك پلەی یەكەمی پەروەردەكانی عیراقی بەدەستهێنا.


لە لێدوانێكدا بۆ ( كەركوك ناو) بەڕێوەبەری چالاكی وەرزشیی‌و دیدەوانی كەركوك فازیل ئەسوەد ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی فوستاڵی پەروەردەی كەركوك دوای بردەنەوەی لە هەڵبژاردەی پەروەردەی نەجەف بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر نازناوی قۆناغی ئامادەیی كوڕانی پەروەردەكانی عیراقی بەدەستهێنا كە وەزارەتی پەروەردە لە بەغدای پایتەخت سازیكردبووە.


ئەسوەد وتی ” هەڵبژاردەی پەروەردەی كەركوك لە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەكەدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی زیقار بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا‌و لە یاری دووەمیشدا بە نۆ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ لە پەروەردەی رەسافەی سێی بردەوەو لە یاری سێیەمیشدا بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی واستی بردەوە‌و لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكەشدا بە چوار گۆڵ لە نەجەفی بردەوە.”


هەڵبژاردەی پەروەردەی كەركوك لە خولی یەكەمی پاڵەوانێتییەكەدا توانی ببێتە یەكەمی گروپەكەی كە پێكهاتبوون لە هەڵبژاردەكانی پەروەردەی قادسیە‌و كەرخ‌و دیالە.


محەمەد ئەلحاج/ كەركوك ناو


ع.ص – ن.ر




سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now




شكرا لك ولمرورك