مەسعود بارزانی: بڕینی بەشە بودجە لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە خراپترە

http://ift.tt/1hf3auF




ھێشتا کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغداد بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوەو ھەرێمیش چاوەڕێی ئەنجامی ئەو نێوەندگیریە دەکات کە ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی دەستیان پێکردووە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیات، لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستادا تیرۆر لە عێراق دا باڵا دەستەو دەستیشیان بەسەر چەند شارێکی خۆرئاوای وڵاتدا گرتووە، بۆیە ئەگەری پارچە بوون و ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عێراق لە ئارادیە.

وتیشی: لە عێراقدا باوەڕبوون بەدیموکراتیەت و یەکتر قبوڵ کردن نەماوەو دەسەڵاتی تاکەکەسی پەیڕەو دەکرێت کە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ جێبەجێ نەکردنی دەستور.

ھەر لەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی ئاشکرایکردووە، کە ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی ئەو نێوەندگیریە دەکەن کە ئەمریکا لە نێوانیاندا دەیکات سەبارەت بەبڕیارەکەی نوری مالکی بەنەناردنی بەشە بودجەی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھۆشداریشیدا لەوەی لەکاتێکدا ئەگەر ئەو نێوەندگیریە سەرکەوتوو نەبوو ئەوا ھەرێم خۆی رێگە چارەیەک دەدۆزێتەوەو پشت بەسەرچاوە ناوخۆییەکانی دەبەستێت و “ھەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت”. جەختیشیکردەوە، بڕینی بەشە بودجەی ھەرێم و قوتی خەڵک تاوانەو زۆر لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە مەترسیدارترە.


سه‌رچاوه‌ Kurdsat Broadcasting Corporation




شكرا لك ولمرورك