کوردپرێس- پیشانگایه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی فه‌ردین سادق ئه‌یووبی، هونه‌رمه‌ندی نیگارکێش و ته‌ڕاح له بواری ته‌ڕاحی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ و هه‌روه‌ها ڕێزلێنانێک له هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو هۆشمه‌ند که‌لامی، خۆشنووسی به‌توانای کوردستانی له گه‌له‌ری سووره‌ی په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه کراوه‌ته‌وه و تا 9ی خاکه‌لێوه به‌رده‌وام ده‌بێ. له‌م پیشانگایه‌دا 40 به‌رهه‌می ته‌ڕاحی له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نیگارکێش و ته‌ڕاحه ناوداره‌ی ئێران نمایشکراون که هه‌موویان له ساڵی 1392 ئاماده‌کراون.
وێنه؛ یه‌حیا سه‌مه‌دی
سه‌رچاوه کوردپرێس :: Kurdpress News Aganecy
درێژه‌ی بابه‌ت
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء