گـــــەلـــی ئــــەرجــــەنــتـــیــــ ن و هـــێــــلـــکـــە ::: . . .


بسم اللە الرحمن الرحیم





بازرگان و خاوەن دەواجنی مریشک و هێلکە ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی هێلکە بۆ دوو ئەوەندە لە وڵاتدا،بێ ئەوەی بیر لە هەژار و منداڵی برسی بکەنەوە.



بەڵام گەلی ئەرجەنتین زۆر لەوان فێڵبازتر بوون.



کاتێک خەڵکی ئەرجەنتین بەیانی ویستیان هێلکە بکڕن، بینیان نرخی بەرز بۆتەوە ،هێلکەکەیان لەجێی خۆی دائەنایەونەیانئەکڕی .



ئەوە هەڵوێستی هەموو کەسێکی ئەرجەنتین بوو (لێگەڕێ با خراپ بن) .



دوای چەند ڕۆژێک ئۆتۆمبێلی دەواجن دەهات بۆ ئەوەی هێلکەی نوێ بۆ مارکێتەکان دابگرێت، بەڵام خاوەن مارکێتەکان وتیان: هێلکەمان ناوێ،هێشتا ئەوەی هەفتەی پێشوو نەفرۆشراوە !



دواتر ئۆتۆمبێلەکان هێلکەکانیان گەڕاندەوە بۆ دەواجن.

بازرگانەکان وتیان:چەند ڕۆژێک چاوەڕێ ئەکەین،بەڵکو دواتر هاوڵاتیان هێلکەکان بکڕن .



بازرگانەکان چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بوون،بەهەمان شێوە خەڵکەکەش چاوەڕێ بوون و دانیان بەخۆیاندا گرت و هێلکەیان نەخوارد.



بازرگانەکان بینیان هێلکەیەکی زۆر لەکۆگاکاندایە و هیچی نەفرۆشراوە، خاوەن مارکێتەکانیش هیچ هێلکەیان نەفرۆشتبوو .



چیرۆکەکە تەواو نەبووە



دوای چەند ڕۆژێک بازرگانەکان ڕێککەوتنامەیەکی نوێیان مۆرکرد،بە فرۆشتنی هێلکە بە نرخەکەی پێشووتر ،پێش بەرزکردنەوەی نرخەکەی.



بەڵام گەلی ئەرجەنتین ئەوەی ڕەتکردەوە جارێکی تر هێلکە بکڕن، بۆ ئەوەی بازرگانەکان پەند وەربگرن،جارێکی تر ئەوە دووبارە نەکەنەوە .



بازرگانەکان ناچاربوون،جارێکی تر نرخی هێلکە دابەزێنن ،



بەڵام دیسان گەلی ئەرجەنتین هێلکەی نەکڕییەوە .

بازرگانەکان تووشی زیانێکی زۆر بوون،باوەڕێان نەدەکرد تووشی هەڵوێستی لەو جۆرەبن .



لە کۆتایدا بازرگانەکان ناچاربوون نرخی هێلکە دابەزێنن بۆ چارەکێکی نرخی پێشووتری (%75) نرخیان داشکاند .



دواتر لەڕۆژنامەکاندا داوای لێ بوردنیان لەگەلی ئەرجەنتین کرد و بەڵێنیاندا کاری لەو جۆرە دووبارە نەکەنەوە .



لــــــێرەدا چیرۆکەکە کۆتایی هات،گەلی ئەرجەنتین یەکەم براوە بوو ،بەیەک هەڵوێستی خۆیان توانیان چۆک بە بازرگانە خیانەتکارەکان دابدەن،هەروەها هێلکەیان دەستکەوت بە دابەزاندنی %75 نرخی پێشووتر .



نوخشەبێت لە هەموو گەلـــێکی هۆشیار و یەك ڕیـــــــــز



گەلێک کە بیروباوەڕیان یەك بوو هەتا سەرکەووتن .



چــــــــونکە گەل خۆی خاوەنی بڕیــــــــارە





by ئاریان via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك