تۆپ هاوێژەکان قەڵای ئەنفێڵديان بۆردومان کرد

sherzad halabjai


لە میانەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی ئارسيناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ليڤەرپوڵی کرد ، لەم يارييەدا تۆپ هاوێژەکان توانيان تاڕادەيەک ساڕێژی ئەو شکستەيان بکەن کە لەخولی نايابی ئينگلتەرا دووچاريان هات لەسەر دەستی ليڤەرپوڵ.

ئارسيناڵ توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەربکەوێت و ليڤەرپوڵ دووربخاتەوە لە قۆناغی داهاتووی جامەکەو ناردييەوە بۆ ئەنفێڵد ، دوو گۆڵەکەی ئارسيناڵ ياريزانان (چامبێرلەين ، پۆدۆڵسکی) تۆماريان کرد لە خولەکەکانی ١٦ و ٤٧ دا ، تاکە گۆڵەکەی ليڤەر جێرارد لە خولەکی ٦٠ بە لێدانی سزا تۆماری کرد ، بەم ئەنجامەش ئارسيناڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتی جامەکە.
















خەندان



سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1gJ1Xce




شكرا لك ولمرورك