سو‌وده‌كانی ئاو خواردنه‌وه :
* خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی ته‌واو ڕزگارت ده‌كات له زیپكه‌و نوكته ڕه‌شه‌كانی سه‌ر پێستی
ڕوخسار‌و جه‌سته.
* ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی ته‌واو ئاو بخۆیته‌وه، ئه‌وا پێویست ناكات شپرزه بیت و بیر له دروستبو‌ونی
ئه‌و چرچ و لۆچییانه بكه‌یته‌وه كه به هۆی ته‌مه‌نه‌وه دروستده‌بێت، چونكه ئاوخواردنه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی ته‌واو پیریی دواده‌خات.
* ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نینۆكه‌كانت به‌هێزو بریقه‌دار بێت، ئه‌وا ئاو بخۆره‌وه.
* خواردنه‌وه‌ی ئاو ماندوێتی و هیلاكی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و جوڵه‌ی جه‌سته‌ت هه‌میشه ته‌ندروست و
به‌هێز ده‌بێت.
* ئاوخواردنه‌وه كارێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له ده‌ركردنی ئه‌و پاشماوه زه‌ره‌رمه‌ندانه و ئه‌و ژه‌هرانه‌ی
كه له جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.
* كاتێك كه جه‌سته ڕزگاری بوو له‌و پاشماوه و ژه‌هرانه، ئه‌وا ڕزگاریشی ده‌بێت له‌و بۆنه ناخۆشانه‌ی
كه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه.
* ئاو خواردنه‌وه به رێژه‌یه‌كی ته‌واو ده‌بێته هۆی وریابو‌ونه‌وه‌ی مێشك و هه‌میشه له كاركردندا ده‌بێت‌و رێژه‌ی زیره‌كی زیاد ده‌كات.
* ئه‌گه‌ر ڕۆژانه لانیكه‌م 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، ئه‌وا پێستی ڕووخسار و جه‌سته‌و قژ و هه‌موو ماسولكه‌كان و ئێسكه‌كانی جه‌سته بێگومان ته‌ندروست و به‌هێز ده‌بێت و ده‌بیته خاوه‌نی ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌كی جوان
by ئازيزه via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء