((جیرۆکی ئەو پیاوە ئاسنگەرەی دەستی ئەدایە ئاگرو نەئەسووتا))





((جیرۆکی ئەو پیاوە ئاسنگەرەی دەستی ئەدایە ئاگرو نەئەسووتا))

یەکێک لەپیاوانی خواناس بۆمان ئەگێرتەوەو ئەلێ : رۆژێک چومە لای ئاسنگەرێک ئاگاداری من نەبوو کاری خۆی ئەکرد بە ووردی سەیرم کرد دەستی ئەدایە ئاگرو دەستی نە ئەسووتا زۆرم لاسەیربوو!!! ... سلاوێکم لئ کرد زانی من بینم دەستی ئەدایە ئاگرو نەئەسووتا زۆری پێ ناخۆش بوو گوتم ئەوەجۆن دەست ئەدەیتە ئەو ئاسن و ئاگرە سوور کراوەو دەستت ناسوتێ ؟ گوتی :سوێند بەخوا ئەگەر منت نەبینیایە ھەرگیز پێم نەئەگوتی , گوتی :رۆژێک ئافرەتێک ھاتە لام زۆر فەقیرو ھەژاربوو بێوەژن بوو خاوەنی کۆمەلەمنالێک بوو منالەکانی برسی بوون ھاتە بەردەرگای ئەم دووکانە سلاوێکی کردوو گوتی : ئەگەر یارمەتیم دەیت سوباست دەکەم وەزعم زۆر خەرابە , منیش سەیرم کرد زۆر جوان بوو گوتم ئەگەر تۆیەک سەعات خۆتم تەسلیم کەییت ئەوەنەک تەنھا یارمەتیت ئەدەم بەلکو لەو ھەژاریەش رزگارت ئەگەم , ئافرەتەکە دەستی کرد بەگریان و رۆیشت , پاش ماوەیەکی زۆر ھاتەوە گوتی :منالەکانم خەریکە ئەمرن لەبرسان ئەگەر بکرێت یارمەتیم دەییت ؟ منیش گوتم بێشتر جیم پێ گوتی رازیت ؟ گوتی ؟ نەخێر رازی نیم بەلام حەز دەکەم بەو کارە حەرامە بەئاگری دۆزەخ بسوتێم تەنھا منالەکانم لەبەرجاوم گیان لەدەست نەدەن لەبرسان ھاتە ژوورەوە منیش قەپەنگی دووکانەکەم ھێنایە خوارەوە لەلای ژوورەوە دەرگای دووکانەکەم داخست خۆم ئامادەکرد زینای لەگەل بکەم ئەویش فرمێسکی ئەباراند بەلام سوێند بەخوای گەورە جوانی ئەو ئافرەتە ھەموو شتێکی لەبیردمەوە لەجوانیدا وێنەی نەبوو شەیتانیش ئەوەندەی تر بۆی ئەرازاندمەوە, لەوکاتەی خەریک بووم ئەو کارەی لەگەل بکەم سەری بەرزکردەوە بەجاوی پرفرمێسکەوە گوتی:(( شەرم لەخوا بکە شەرم لەخوا بکە)) اللە اکبر سوێند بەخوای گەورە ئەو ووشانە ھەموو لاشەی ھەژاندم ھیج ووشەیەک بەقەد ئەو قسەیە کاری لەمن نەکردوە لەژیانم , منیش دەستم کرد بەگریان زۆر پەشیمان بوومەوەو داوای لێبورنم لێ کرد ئەویش زۆر خۆشحال بوو کەمن ئەو کارەم لەگەل نەکرد دەستی بەرز کردەوە بەرەو ئاسمان و گووتی::خوایە گیان ئەو پیاوەی خۆت ئەیبینی ئەو کارەی لەبەرخاتری تۆنەکرد خوایە گیان تۆش لە ئاگری دونیاو دوا رۆژدا بیپارێزی منیش پارەیەکی زۆرم پێداو بەرێم کرد , جا دوعای ئەو ئافرەتە خاوەن یەتیمەیە کەبۆمی کرد لەدونیادا خوا منی پاراستوەو نامسوتێنێ بەئاگری دونیا جاوەرێی دوا رۆژیش ئەکەم تا لەوێش خوای گەورە بەدوعای ئەو ئافرەتە سەربەرو خواناسە دەربازم کات لە ئاگری دۆزەخ ئەمە یەکێکە لەبەرھەمە کانی داوێن پاکی ئەو کەسانەی خۆیان ئەپارێزن لە قەدەغە کراوەکانی خوای گەورە یەکێکی تریش لەبەرھەمەکانی داوێن پاکی لەرۆژی دواییدا لەگەل جوانترین گەنجی دونیادایە یوسف بێغەمبەرە لەبەر سێبەری عەرشی خواوە حەشر دەکرێت لەرۆژێکدا جگە لەسێبەری عەرشی خوا ھیج سێبەرێکی ترنیە خوایە گیان لێت ئەپارێینەوە بەناوە جوانەکانت بەصیفاتە بەرزو پیرۆزەکانت ئێمەش لە ئاگۆی دۆزەخ ببارێزی امین امین



by ♥Muhammed Dll♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك