10 قەزای تر داوا دەكەن بكرێنە پارێزگا

http://ift.tt/Le78WB


كۆبونەوەی ئەنجومەنی عیراق فۆتۆ- سایتی Exclusive

كۆبونەوەی ئەنجومەنی عیراق فۆتۆ- سایتی Exclusive



سەرۆكی پارلەمانی عیراق بەر لە دانیشتنی پارلەمان لەبارەی بودجەوە لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە، (10) قەزای دیكەش داوایان ئاڕاستەی حكومەت كردوە تاوەكو بكرێنە پارێزگا.


بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق محەمەد خالیدی رایگەیاند، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پارلەمان سێ شەممەی ئایندە كۆبونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان سازدەدات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەی بودجە بەرلە سازدانی دانیشتنی پارلەمان.


لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ سەوا، خالیدی بەدوری دەزانێت پارلەمان بتوانێت بەبێ ئامادەبونی كوتلەی هاوپەیمانی كوردستان بتوانێت پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنێت.


سەبارەت بە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەرسێ قەزای هەڵەبجەی شەهید‌و تەلەعفەرو دوزخورماتوو كە بەمدواییە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندی كرد، بڕیاردەری پارلەمانی عیراق وتی”بەهۆی بونی ناكۆكی گەورە‌و وادەی خستنەڕوی بابەتەكە، هەوڵەكانی پارلەمان بۆ تێپەڕاندی بڕیاری بەپارێزگاكردنی ئەو قەزایانە سەركەوتوو نابێت.”


لەلایەكی دیكەوە ئەمیندارێتی گشتی كوتلەی ئەحراری سەربە رەوتی سەدر راستی ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باسلەوەدەكەن رەوتی سەدر پشتیوانی داواكارییەكان دەكات بۆ بەپارێزگاكردنی ناوچەی سەدر لەبەغداد.


زیا ئەسەدی ئەمینداری گشتی كوتلەی ئەحرار لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمجۆرە بڕیارانە نابێت قبوڵ بكرێت بەبێ پلاندان‌و توێژینەوە‌و كۆدەنگی سیاسی‌و جەماوەری.


لەلێدوانێكدا بۆ هەمان سەرچاوە بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق عەبدولزەهرە تالقانی ئاشكرایكرد، لە (10) قەزاوە داواكاری بە پارێزگابون گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران، قەزاكانیش دەكەونە سنوری پارێزگاكانی ناسریە‌و بەسرە‌و سەلاحەدین.


كەركوك ناو


ف.ح




سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now




شكرا لك ولمرورك