خورماتوو.. دژی ھەڵسوکەوتی پۆلیس خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

http://www.kurdsat.tv/uploads/13/11/16/duz-duz.jpg




ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەھەڵسوکەوت و رەفتاری پۆلیسی فیدراڵی لە قەزاکەیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە قەزای خورماتوو بەڕێوەچوو. لەو گردبوونەوەیەدا کە دەیان ھاوڵاتی گەرەکی عەسکەری قەزاکە بەشداریان تیادا کردبوو، رایانگەیاند: پۆلسی فیدراڵی مامەڵەیەکی نەشیاو لەگەڵ ھاووڵاتیانی خورماتوو دەکات بەھەموو پێکھاتەکانیەوە، روونیشیان کردەوە کە ئامانجی گردبونەوەکەیان داواکردنە لە دەسەڵاتدارانی قەزاکەو حکومەتی ھەرێم کە پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەکە دوربخاتەوەو ھێزی پێشمەرگە بیان پارێزێت، لە بەرامبەردا لێپرسراوانی ناوچەکە بەڵێنیان پێدان داواکەیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


سه‌رچاوه‌ Kurdsat Broadcasting Corporation

درێژه‌ی بابه‌ت


http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=10051&cor=kurdistani




شكرا لك ولمرورك