كةنجيك

گەنجێ تەمەنی ١٦ ساڵ بوو .. لە مزگەوت قورئانی ئەخوێندەوە ... چاوەرێی بانگی بەیانی ئەکرد..

کاتێ بانگیدا .. قورئانەکەی لە شوێنی خۆی دانایەوە ... ئینجا هەڵسایەوە تا لەریزی نوێژ بوەستێ...

لەناکاو کەوتە سەر زەوی و بێ هۆش کەوت بێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەکی هەبێ ...

هەندێ لە نوێژکەران گەیاندیانە نەخۆشخانە

پزیشکەکەی قسەی لەگەڵ کردم کە چاودێری حالەتی ئەم گەنجەی دەکرد .. ووتی :

کاتێ ئەو گەنجەیان هێنا وەك جەنازەیەکی لێ هاتبوو .. دوای پشکنین بۆی ،بۆمان دەرکەوت کە تووشی جەڵتەیەك بوە لە دڵی .. گەر حوشتر و ئەسپ ئەو جەلتەی بەرکەوتبا ئەیکوشت

سەیری گەنجەکەم کرد کە لەگەڵ مەرگ ئەجەنگا .. ماڵئاوایی لەهەناسەکانی ژیان دەکرد..

پەلەمان کرد تا فریای بکەوین و دڵی چالاك بکەینەوە

پزیشکی فریاگوزاری لای وەستا تا چاودێری حالی گەنجەکە بکات .. رۆیشت تا هەندێ ئامێر بێنێت بۆ چارەسەرت..

بەڵام کاتێ بە خێرایی چوو بۆ لای .. گەنجەکە توند دەستی پزیشکی فریاگوزاری گرت ..

پزیشکەکەش گوێی بردە نزیك دەمیەوە .. گەنجەکە هەندێ ووشەی چرپاند بە گوێی پزیشکەکە ... وەستام و کەمێ سەیرم کردن ....

لەناکاو گەنجەکە دەستی پزیشکەکەی بەردا ... پزیشکەکە چوە لای ڕاستی وەستا و

ئینجا گەنجەکە زۆر بە قورسی ووتی : أشهد أن لا إله إلا الله .. وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ..

هەر دووبارەی کردەوە و ترپەی دڵی هێواشتر دەبوەوە و وون دەبوو .. ئێمەش لە هەوڵی ڕزگارکردنی بووین..

بەڵام ویستی خوای گەورە بەهێزتر بوو ... گەنجەکە مرد !!!

لەوکاتە پزیشکی فریاگوزاریەکە لە پڕێکا دەستی بە گریان کرد گریانێکی بەکوڵ بەڕادەیەك کە نەیتوانی لەسەر قاچەکانی بوەستێ ..

سەیرمان پێهات و ووتمان : دکتۆر خۆ ئەمە یەکەمجار نیە ڕووداوی لەم شێوە ببینیت ،، بەڵام

پزیشکەکە بەردەوام بوو لە گریان ...

دوای ئەوەی هێور بوەوە لە گریان لێمان پرسی : کوڕەکە چی بەتۆ ووت؟؟

ووتی : دکتۆر کاتێ تۆم بینی کە دێیت و ئەرۆیت .. فەرمان ئەکەیت و نەهی ئەکەیت .. زانیم کە پزیشکی پسپۆریت

ئینجا ووتی : دکتۆر ، بە پزیشکە هاوپیشە پسپۆرەکەی دڵت بڵێ ... خۆی ماندوو نەکا ،،، ماندوو نەکا ... من مردووم ، هیچ دەرفەتێك نەماوە ،،،

والله ئێستا وا شوێنی خۆم ئەبینم لە بەهەشت...

الله اکبر ...



{ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ * نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ * نُزُلاً مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ }



by ميهرى دل via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء

:)
:(
=(
^_^
:D
=D
=)D
|o|
@@,
;)
:-bd
:-d
:p
:ng
:lv
شكرا لك ولمرورك