http://www.kurdsat.tv/uploads/13/11/16/iraq-faqd.jpg
وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی راپۆرتێکی دامەزراوەی “تومسون رۆیتەرز” دەداتەوە کە لەبارەی بارودۆخی ژنانەوە لە عێراق بڵاویکردبۆوە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە عێراق دووەم خراپترین وڵاتی عەرەبییە لە رووی خراپی بارودۆخی گوزەرانی ژنانەوە. وەزارەتی کاروباری ژنان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو دامەزراوەیە لە راپۆرتەکەیدا وردنەبووەو راپۆرتەکەی لەگەڵ واقعی بارودۆخی ژناندا جیاوازە، چونکە لە عێراقدا چەندین یاساو دامەزراوەی گرنگ ھەیە بۆ پاراستنی ژنان.
وەزارەتی کاروباری ژنان داواشی لە ھەر دامەزراوەیەکی توێژینەوە کردووە کە پێش بڵاوکردنەوەی ھەر راپۆرتێک سەبارەت بەعێراق بگەرێتەوە سەر داتاکان لەسەرچاوە باوەرپێکراوەکانەوە بۆ ئەوەی قورسایی خۆی لەدەست نەدات.
دامەزراوەی “تومسۆن رۆیتەرز” لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە، لە عێراقدا یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ژن ھەیە کە بەھۆی بارودۆخی خراپی ئەمنی ئەم چەند ساڵەی دوایی عێراقەوە ھاوسەرەکانیان لەدەستداوە، بەڵام وەزارەتی کاروباری ژنان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو رێژەیە راست نییەو بەپێی ئامارەکانی دەزگای سەرژمێری تەنھا یەک ملیۆنە.
لە ریزبەندییەکەی دامەزراوەی تۆمسۆن رۆیتەرزدا میسر وەک خراپترین وڵاتی عەرەبی بۆ ژنان و دواتر ھەریەکە لە عێراق و سعودیەو سوریاو یەمەن دیاری کراون کە ژنان لەم وڵاتانە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان.
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
درێژهی بابهت
http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=2975&cor=iraqi





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء