http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2012/02/qwtabxanayaky-kirkuk-300×178.jpg
250 مامۆستای كورد هەڵوێست وەردەگرنو ئامادەنین لەقەزای حەویجەو ناحیەكانی دەوروبەری وانە بڵێنەوە، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە دامەزرێنران.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بەبڕیارێك 750 دەرچوی زانكۆو پەیمانگەكانی وەكو مامۆستا دامەزراند، بۆ خوێندنی كوردییو عەرەبییو توركمانی لەپارێزگای كەركوك.
لەو ژمارەیە كە 250یان كوردن رەوانەی قەزای حەویجەو ناحیەی ریازو زاب كراون بۆ وانەوتنەوە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبنو خوێندنگەكانی سەر بە بەشی خوێندنی عەرەبین.
یەكێك لەمامۆستاكان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (كەركوك ناو)ی وت “خوێندنی كوردی پێویستی بەئێمە هەیە، ئەوانەی كوردن با لەبەشی خوێندنی كوردی وانە بڵێنەوە نەك دوربخرێنەوە بۆ قەزای حەویجە.”
حەویجە بەدوری 55كم دەكەوێتە خۆرئاوای كەركوك، خوێندكاران بەزمانی عەرەبی دەخوێنن.
شێرزاد رەشید بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لەپەروەردەی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو مامۆستایانە ناچن بۆ ئەو ناوچانەی كە ناویان هاتۆتەوە، ئێمەش پەروەردەمان ئاگاداركردوەتەوە لەوەی خوێندنی كوردی خۆی پێویستی بەو مامۆستایانە هەیە.”
هەروەها داوای لە پارێزگاری كەركوك چارەسەری ئەو گرفتە بكاتو هەڵوێستی هەبێت چونكە بەو 250 مامۆستایەیان وتوە ئەگەر لەماوەی هەفتەیەكدا دەوام نەكەن فەسڵدەكرێن.
ئومێد سامی ـ كەركوك ناو
ش.خ
سهرچاوه Kirkuk Now
درێژهی بابهت http://kirkuknow.com/kurdish/?p=28816
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء