http://www.kurdsat.tv/uploads/13/10/30/tiror-kirkuk1.jpg
عومەر غەریب
لەھەڵمەتێکی ھێزە ئەمنیەکانی داقوق باندێکی دزیکردن لەو قەزایە دەستگیرکران.
لەو بارەیەوە عەمید کاوە غەریب بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای داقوق پێی راگەیاندین پاڵپشت بەچەند زانیاریەکی ورد ھێزێکی ھاوبەش لەداقوق کەپۆلیس و ئاسایش و نەھێشتنی تاوان لەقەزاکە تێیدا بەشدارییانکردووە،توانراوە باندێکی دزیکردن لەداقوق دەستگیر بکەن.
بەرێوەبەری پۆلیسی داقوق ئاشکرایکرد باندەکە لەشەش کەس پێکھاتوون کەھەموویان گەنجن.
عەمید کاوە غەریب وتیشی دوای دەستگیرکردنیان ئەندامانی باندەکە دانیان بەوەداناوە کەچەندین کاری دزیکردنیان لەھاوڵاتییان ئەنجامداوە.
بەرێوەبەری پۆلیسی داقوق ھۆکاری پەرەسەندنی حاڵەتەکەی لەنێو گەنجان بۆ ئەوە گەراندەوە کەدوای ئەوەی فێری سلفە کردن دەبن و پارەیەکی زۆر دێتە دەستیان و پاشان پێ پارە دەبنەوە دووچاری حاڵەتی دزیکردن دەبن.
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
درێژهی بابهت
http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=9832&cor=kurdistani
by sanakurdsite via كورد پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء