http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2011/12/kkkkkkkkkkkkk-300×173.jpg
كوتلەكانی پەرلەمانی عیراق رێكەوتن لەسەر زیادكردنی كورسییەكانی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی داهاتودا لە 325 كورسییەوە بۆ 350 كورسی، لەو رێژەیەش هەشت كورسی بەر سێ پارێزگاكەی هەرێم دەكەوێت.
ئەو بڕیارە لەكۆبونەوەی دوێنێی چوارشەممە 10/30 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هات كە تایبەت بوو بەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.
خالید شوانی پەرلەمانتاری لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی راگەیاند “زیادكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی عیراق بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان بوەو بەو پێیەش كورسییەكانی سێ پارێزگاكەی هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) لە 41 كورسییەوە زیادكرا بۆ 49 كورسی.”
دانیشتنەكە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە كراوەی دواخرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارە دەنگدانی لەسەر بدرێت.
كەركوك ناو
ش.خ
سهرچاوه Kirkuk Now
درێژهی بابهت http://kirkuknow.com/kurdish/?p=28381
by sanakurdsite via كورد پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء