ئەو شتانەی کە لە پێنج ساڵی داهاتوودا نامێنن
به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاو داهێنانه ته‌کنه‌لۆژییه‌کان، هه‌ندێک شت له‌ژیانی مرۆڤه‌کان وون بوون و له‌بیر کران دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێویستی پێیان نه‌ما، هه‌ندێ شتی دیکه‌ش هه‌ن پێشبینیی ده‌کرێت له پێنج ساڵی داهاتوودا نه‌مێنن‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه ببنه شتێک له ڕابردوو ئه‌وانه‌ش:
١- پاره‌ی کاغه‌ز و کانزایی و ئامێری ڕاکێشانی پاره.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌چه‌ندین وڵات‌دا به‌کارهێنانی پاره بۆ شمه‌ک کڕین و مامه‌ڵه‌کانی دیکه که‌مبۆته‌وه‌و له زۆربه‌ی ووڵاتان دوکان‌و کۆگا بازرگانییه‌کان کار به‌کارتی بانکیی هۆشمه‌ند ده‌که‌ن، زۆربه‌ی قاوه خانه‌و رێستۆرانته بچووکه‌کانیش ئامێری پاره‌دانی ئه‌لکترۆنیان تێدایه، چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسانه‌و پێویستی به‌وه نییه که‌سه‌که پاره‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێستا پرۆسه‌ی هه‌واڵه‌کردنی پاره‌ش ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی ژیره‌وه بکرێت، ئه‌مه‌ش پێشوازی گه‌رمی لێکراوه به‌تایبه‌ت لای گه‌نجان. بۆیه چاودێران وای بۆ ده‌چن که له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا له‌زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی جیهان به ته‌واوی سیمای پاره‌ی کاغه‌ز‌و پاره‌ی کانزایی نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش له‌ئێستاوه له وڵاتانی خۆرئاوایی ده‌بینرێت.
٢- نه‌مانی فلاش میمۆری.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای (ئه‌ریکسۆن) تا ساڵی 2020 ڕێژه‌ی به‌رکاربه‌رانی ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ند ده‌گاته(70%) و تۆڕه‌کانی ئه‌لکترۆنی‌و ئینته‌رنێت ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌کانی (90%)ی دانیشتوانی جیهان داده‌پۆشێت.
هه‌ریه‌ک له گه‌وره کۆمپانیاکانی وه‌ک ئه‌پڵ‌و گۆگڵ و مایکرۆسۆفت خزمه‌تگوزاری (کڵاوت) پێشکه‌ش ده‌که‌ن، بۆ داونلۆدکردنی دۆسییه‌ی به‌کاربه‌ران له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای پێنج ساڵی دیکه به‌کارهێنانی فلاش میمۆریی یان (ی‌و ئێس بی ) نامێنیت.
٣- به‌کارهێنانی وشه و ژماره‌ی نهێنی (پاسۆورد - Password) .
هه‌رکه‌سێک که ئینته‌رنێت یان مۆبایل به‌کار بهێنێت نزیکه‌ی ١٩ ژماره‌ی نهێنی بۆ لاپه‌ڕه‌و پێگه‌کانی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌کار ده‌هێنێت‌و پێشبینی ده‌کرێت که نیوه‌ی ژماره‌و جفره نهێنییه به‌کار هێنراوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی ئه‌مانه‌تداریی ناگونجێت‌و ناتوانرێت له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت پارێزراو بێت، ته‌نانه‌ت ژماره نهێنییه قورسه‌کانیش بۆیان هه‌یه له‌لایه‌ن هاککه‌رانه‌وه دزه‌یان پێبکرێت‌و ده‌توانن بچنه لاپه‌ڕه و پێگه‌ی که‌سه‌کانه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت شیوازی نوێ به‌کاربهێنرێت که پشت به‌ژماره‌و پیت نابه‌ستێت، به‌ڵکو پشت به‌په‌نجه مۆر‌و چاو تروکاندن ده‌به‌ستێت‌و هیچ چه‌ته‌و هاککه‌رێک ناتوانێت په‌ی پێببات.
ئێستاش وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م زۆر له ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌کان ئه‌و ته‌کنیکه‌ی تێدایه‌و به‌مه‌ش مه‌ترسیی دزین‌و هاککردن که‌مده‌بێته‌وه‌و به گه‌شه‌کردنی ئه‌و سیستمه‌ش پاسۆرد‌و ژماره‌ی نهێنی باوی نامێنێت.
٤- ئامێری کۆنترۆڵیش یه‌کێکی تره.
پێشتر‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ریمۆت کۆنترۆڵ وه‌ک هه‌نگاوێکی گرنگی زانست‌و ته‌کنه‌لۆژیا ته‌ماشا ده‌کرا‌و خه‌ڵکیش زۆر حه‌زیان ده‌کرد ئه‌و ئامێرانه بکڕن که به‌کۆنترۆل کارده‌کات، پێشکه‌وتنی داهاتوو جێگه به ڕیمۆت کۆنترۆڵ خۆشده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی (فۆرکاست) بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی ده‌ڵێت «له قۆناغی داهاتوودا هه‌موو ریمۆت کۆنترۆله‌کان ده‌گۆردرێن بۆ ئامێری په‌یوه‌ندیکردنی هۆشمه‌ند‌و ئه‌و ئامێره ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی کۆنترۆڵی هه‌موو شتێک بکات نه‌ک به‌ته‌نها ته‌له‌فزیۆن و ریکۆرده‌ر.
تێبینی: ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێ وەرگیراوە و لەلایەن "کەشتی نوح" ـەوە نووسراوە و دەقا و دەق بڵاومان کردووەتەوە لەلای خۆمان.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء