گەنجێکی کورد لەلایەن فەیسبووکەوە بەبڕی ٢٥٠٠٠ دۆلار خەڵاتکرا

گەنجێکی کورد لەلایەن فەیسبووکەوە بەبڕی ٢٥٠٠٠ دۆلار خەڵاتکرا


گەنجێکی کوردی باشووری کوردستان ھەڵەیەکی ماڵپەڕی فەیسبوکى ئاشکرا کرد، لە بەرامبەردا کۆمپانیای فەیسبوک 25 ھەزار دۆلاری بەخشیە ئه‌و گەنجە کوردە.

عومەر محەممەد ئەو گەنجە کوردەی ھەڵەیەکی فەیسبوکی ئاشکرا کرد لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی: "لە ماڵپەڕی فەیسبوکدا زۆر پڕۆگرامی مەترسیدار ھەن کە ھەڵەیان ھەیە، یەکێک لەوانە، پڕۆگرامێک ھەیە کاتێک کەسێک نامە بۆ ھاوڕێیەکی بنێرێت دەتوانێت پاسۆردەکەی ئاشکرا بکات و بە ئاسانی بچێتە ناو ئەکاونتەکەی".

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: "لێکۆڵینەوەم لەسەر ئەو ھەڵەیە کرد، کە چۆن ھەڵەیەکی وا ھەبێت بە ئاسانی بتوانرێت پاسۆردی کەسێکی دیکە ئاشکرا بکرێت، بەڵگەکانم بە وێنە و نووسین بۆ کۆمپانیای فەیسبوک نارد، ئەوانیش سوپاسیان کردم و 25ھەزار دۆلاریان وەک دیاری پێبەخشیم".

عومەر ئاشکرای کردووە، لە نامەکەیدا ناوی کوردستانی لەگەڵ ناوی خۆی نووسیوە بۆ ئەوەی ناوی کوردستان بچێتە کۆمپانیایەکی گەورەی وەک فەیسبووک، ئەو کۆمپانیایەش ناوی کوردستانی لەگەڵ ناوی گەنجە کوردەکە بڵاوکردوەتەوە". عومەر محەممەد، دانیشتووی پارێزگای دھۆکە لە باشووری کوردستان، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەرە لە زانکۆی دھۆک.

تێبینی: لە هەژماری Dana Kwrdi لە فەیسبووک وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك