٢٧/١ ڕۆژی کۆنتڕۆڵکردنەوەی کۆبانێ
سلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
سڵاو لە هەموو لایەک بێت.
لە بەرواری ٢٧ ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، کانتۆنی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتەواویی کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی باشووری کوردستان و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزی پاڵپشتیکردنی ئاسمانیی، و بەتەواویی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە.
لە بەرواری ٥ ی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠) ی ٢٠١٤، داعش دەستی بە هەوڵدان کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کانتۆنی کۆبانێ، هێزەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی پاراستنی ژن بەوپەڕی تواناوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە بەجۆرێک کە پێشبینی نەدەکرا، دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێک، داعش ١٠٠ مەتر هاتە ناو کانتۆنەکە و ئاڵای خۆی تێدا چەقاند و لەو ڕۆژەدا ٢٠ چەکداری داعش کوژرا.
لە بەرواری ٢٩ ی مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ، ٥٠ چەکداری هێزی سەربەخۆی سوریا لە سنوورەکانی تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناو کانتۆنی کۆبانێ بۆ پاڵپشتیکردنی یەپەگە و یەپەژە.
دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ، ٢٠ لۆری لە هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان لە ڕێی سنووری تورکیاوە گەیشتنە ناو خاکی کانتۆنی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی پاڵپشتیی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بکەن.
لە یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەم (مانگی ١١)، سەرکردەی هێزی سەربەخۆی سوریا ڕایگەیاند کەوا ٣٢٠ چەکداری تری هێزەکەیان گەیشتە ناو خاکی کۆبانێ بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی داعش. لەو کاتەدا %٦٠ ی کانتۆنی کۆبانێ کەوتبووە ژێر دەستی داعش و ناوی لێنرابوو (عین الإسلام - پێشترین حوکمەتی سوریا ناوی لێنابوو عین العرب)، لەو ڕۆژەدا ژمارەیەک گوند لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە.
لە بەرواری ٥ ی مانگی تشرینی دووەم، حوکمەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نهێنیی چەند بارهەڵگرێک لە چەک و فیشەک و پێداویستیی هەناردەی کانتۆنی کۆبانێ کرد بۆ بەهێزترکردنی پارێزەرانی کۆبانێ.
لە بەرواری ١٩ ی مانگی کانوونی دووەم (مانگی ١) ی ساڵی ٢٠١٥، یەکینەکانی پاراستنی گەل بەتەواویی گردی مشتەنووریان کۆنتڕۆڵکردەوە کە دەمێک بوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکرابوو، بەپێی سەرچاوەکان، لەماوەی کۆنتڕۆڵکردنەوەکەدا ١١ چەکداری داعش کوژران، دوای ڕۆژێک، یەکینەکانی پاراستنی گەل نەخۆشخانەی نیشتیمانیی کانتۆنەکەیان کۆنتڕۆڵکردنەوە.
لە ٢١ ی مانگی کانوونی دووەم، یەکەم پێشمەرگەی باشووری کوردستان لەسەر خاکی کانتۆنی کۆبانێ شەهیدبوو.
لە بەرواری ٢٣ ی مانگی کانوونی دووەم، یەپەگە دوو شەقامی کۆنتڕۆڵکردەوە و ئیتر ڕێژەی %٧٠ ی شارەکە کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە، لە ڕۆژی ٢٥ ی هەمان مانگ، چەکدارانی داعش تەنها %١٠ ی کانتۆنەکەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵ بوو.
لە بەرواری ٢٧ ی کانوونی دووەم، کانتۆنی کۆبانێ بەتەواویی کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکان و ئیتر هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری کانتۆنەکە و ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکان کۆنتڕۆڵکرانەوە.
سڵاو لە هەموو لایەک بێت.
ئەوەی کە لەم شارە ڕوویدا، دەمی دوژمنانی میللەتەکەمانی بە ئەندازەی فراوانیی بۆڕییە نەوتەکان کردەوە، هەروەها چاوەکانیانی بەشێوەیەک زەق کردەوە کە کوێر بوونیان پێ خۆشتر بوو!

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء