نامه‌یییه‌ك بۆكجی ولاتی خۆم ....!!!
جلی بوکێنی ئه‌و پارچه قوماشه‌ییه که بۆ هه‌نێکمان به‌خته‌وه‌ری ئه‌هێنێ وبۆ هه‌نێکمان قور به‌سه‌ری .. جلی بوکێنی ، هه‌موو کچێک خۆزگه‌ی پێ ئه‌خوازێ ، به‌ڵام ڕه‌بی مه‌رگت بێت و جلی بوکێنی به نا به‌دڵی له‌به‌ر نه‌که‌یت .. چونکه تا ئه‌به‌دی پارچه قوماشی سپی ئه‌تکوژێ قه‌تره قه‌تره خوێن له دڵت ئه‌هێنێت . . جا ئه‌وه ئێمه‌ی کچین زۆر کات ناچارین بێ ویستی خۆمان له‌به‌ری بکه‌ین ، سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تیمان لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات که جه‌سته موڵکی که‌سێکه و دڵ موڵکی یه‌کێکی دیکه‌یه .. من بووم ته‌هدید کرام جلی سپی بپۆشم بۆ که‌سێک که هه‌رگیز خه‌ونی من نه‌بووه و نه‌م ویستووه ، به‌ڵام تازه ئه‌و بۆ من بژارده کرا بوو خۆ منی کچ هیچم له ده‌ست نه ئه‌هات هه‌ر ئه‌بوو له ژێر تارا'که‌مه‌وه زه‌رده‌خه‌نه بکه‌م تا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر خانه‌واده‌که‌م نه‌کرێت ، خانه‌واده !! کام خانه‌واده ؟! کام خێزان ؟! هه‌مان ئه‌و خێزانه‌یی که منیان بۆ گرنگ نه‌بوو و هیچ حسابێکیان نه‌کرد بۆ ئه‌و پارچه گۆشته‌ی له سنگما لێ ئه‌یات و پێی ئه‌وترێ ' دڵ '
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمان بوو ، پاره‌ی هه‌بوو ، مه‌عیشه‌تی باش بوو .
ده‌ی هۆکار زۆر بوو تا من به‌ن به ئه‌و .. به‌ڵام زۆریتر هه‌بوو تا نه‌میه‌ن به‌ڵام تازه یایانم به ئه‌و ..
من ئه‌بوو ڕووت بمه‌وه بۆ پیاوێک که چاوم به‌رای نه ئه‌هات پێی ، سکم ببێته عه‌مباری مناڵی پیاوێک که هه‌رگیز خۆشم نه‌ویستووه .. دڵم لای ئه‌و به جێ ما و بووم به بوکی ماڵی یه‌کێکی تر ..
جا قسه‌ی خه‌ڵکیش با له‌و لاوه بوه‌سته که فه‌رزی ئه‌که‌ن له‌سه‌رت دڵ خۆشی ، مێردی باش و ماڵی خۆش و مناڵی جوانت هه‌یه ، ئه‌یه‌ڕۆ ناشێ بڵێی خه‌فه‌تم هه‌یه ؟! ئه‌ی هه‌رگیز خۆت خستۆته شوێنی من که چۆن هه‌موو رۆژێک به ده‌م خه‌یاڵه‌وه ماڵه‌که‌م پاک ئه‌که‌مه‌وه ، له خه‌یاڵما ئه‌و هه‌یه خۆشه‌ویسته‌که‌ی دڵم نه‌ک ئه‌میتر . له خه‌یاڵما ئه‌و پیاوی منه و ئه‌م ماڵه هی من و ئه‌وه و مناڵه‌کانیش هی ئه‌ون . ئاخر ئه‌گه‌ر وا خه‌یاڵێک نه‌که‌م ده‌ستم ناچێته هیچ له‌م ماڵه‌یا که وه‌ک قه‌فه‌زێکه و تێیدا به‌ند کراوم ..
زۆر سه‌خته تا ئه‌مریت وا نمایش بۆ پیاوێک بکه‌یت که خۆشت ئه‌وێت و دڵ خۆشیت له‌گه‌ڵیا .. به‌ڵام له ڕاستیا هه‌ر بینینێکی روحت بکێشێ ، ئاخر هه‌ر ئه‌م پیاوه بوو ته‌واوی خه‌ونه‌کانمی له گۆڕ نا .. دوێنێم نمایش
ئه‌مڕۆم نمایش
سبه‌ینێش هه‌ر هه‌مان شته ..
تا مردنیش ئه‌بێ ئه‌کته‌رێکی باش بم ئاخر له‌به‌ر ' مناڵه‌کان ....!
"
بینایی أحمد

by Tavga Muhammad via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء