هۆشدارییەکی توند بۆ گشت ئەندامانی یانە

بەناوی خودای گەورەی میهرەبان

سڵاو لەهەموولایەک بێت.
پێویستە هەموو ئەندامان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەوپەڕی هۆشیارییەوە ئەمە بخوێننەوە.

یانەی کوردکلیک شوێنێکە بۆ گۆڕینەوەی زانیاریی، هەروەها سوودبەخشین و سوود وەرگرتن، نەک دڵداریی و ڕابواردن و گاڵتەکردن بە ئەندامە کچەکان.

لەدوای چاودێریکردنێکی درێژخایەن، بۆمان دەرکەوت کە چەند ئەندامێک لەم یانەیەدا هەن، کە جیاواز لە ئەندامانی ئاسایی، بۆ کاری تر هاتوون، پەیامی نەشیاو بۆ هەر ئەندامێک دەنێرن کە ڕەگەزی مێ بێت. ئەوەش هەرگیز ئامانجی دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی کوردکلیک نەبووە و نییە.

بێگومان ئەو ئەندامانە هەموویان وەستێنران کە خەریکی ئەمکارە ببوون.
فەرموون ئەمەش لیستی ناوی ئەندامەکانە کە پەیامەکانیان بۆ ئەندامێکی نوێی یانە ناردووە بەناوی Shazhni ChawRash.

- ئەرکان.
- zaman m.
- حەیدەر سورچیی.

سەبارەت بە بەڵگە، من وێنەی هەموو پەیامەکانم لەلایە، بەڵام نامەوێت پیشانی ئێوەی بدەم، ئەویش لەبەرئەوەی کارێکی ناشرینە و هەڵە بە هەڵە چارەسەر نابێت.

هەروەها من نەمویستووە لینکی ئەندامەکان ڕابگەیەنم لەبەرئەوەی هەندێکیان وێنەی کەسیی خۆیان بەکارهێناوە لە هەژمارەکانیان. پێویست ناکات لەمە زیاتر ئاشکرابکرێن، ئەوەندە بەسە بۆ مرۆڤی خاوەن مێشک.

بەڵام دەمەوێت بزانن کە هەریەکە لەو سێ ئەندامەی ئاماژەیان پێکرا چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵ Shazhni ChawRash دا کردووە:

سەبارەت بە ئەرکان و حەیدەر سورچیی، هەردووکیان تەمەنی خۆیان پێگووتووە و گووتوویانە کەوا لەکوێ دەژیێن و داوای ناویان لە Shazhni ChawRash کردووە، تەنانەت یەکێکیان داوای فەیسبووکەکەی لێکردووە تاکو لەوێدا درێژە بەقسەکردن بدەن!

سەبارەت بە zaman m یش، ئەو لەڕێگەی پەیامی تایبەتەوە تەنها گاڵتەی پێکردووە و تەنانەت سووکایەتیشی بە بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانیش کردووە (بەتایبەت من).

قسەم لەسەر zaman m نییە چونکە ئەو بەس گاڵتەی پێکردووە. بەڵام سەیر ئەوەیە کە هیچ کام لە دوو ئەندامەکەی تر (ئەرکان و حەیدەر سورچیی)، هیچ کامیان لە بڕگەی "گۆشەی یەکترناسین" دا پێشوازییان لێی نەکردووە، کەچی یەکسەر لەڕێی پەیامەوە داوای یەکترناسینیان لێیکردووە!

سەبارەت بە Shazhni Chawrash: ئەویش درێژەی بە پەیامەکانیان داوە لەبری ئەوەی وەڵامیان نەداتەوە یاخود بەڕێوەبەرێک ئاگاداربکات. بێگومان ئەوانیش ئەو هەڵسوکەوتەی ئەویان بە هەل زانیوە و لەگەڵیدا بەردەوامبوونە.

بەهەرحاڵ، Shazhni Chawrash یش دەسڕدرێتەوە بۆئەوەی ببێتە پەند بۆ هەموو لایەک.

من لێرەوە دەمەوێت ئەندامان ئاگاداربکەمەوە، بەتایبەت ئەندامە کچەکان، پێویستە ئێوە هاوکاری ئێمە بن، تکایە ئەگەر ئەندامێک پەیامی تایبەتی بۆتان دەنارد و داوای یەکترناسینێکی نەشیاوی لێتانکرد، یاخود ئەگەر هەستتانکرد کەوا نیەتێکی خراپی هەیە، ئەوا پێویستە لەسەر ئێوە کە بەڕێوەبەر یاخود سەرپەرشتیارە گشتییەکان ئاگاداربکەنەوە. هەروەها وێنەیەکی پەیامەکەی بۆمان بنێرن، ئێمەش دەیسڕینەوە. بەڵام هیچ شتێک بڵاوناکەینەوە، بەڵکو ئەم بابەتەی کە دەیخوێنیتەوە هەر بۆ ئاگادارکردنەوەیە و جارێکیتر ئێمە ناوی هیچ کەسێک بڵاو ناکەینەوە، تەنها ئەندامەکە دەسڕینەوە.

تێبینی: بەڕێوەبەری گشتی یانە؛ Zana.JA
تێبینی: سەرپەرشتیارە گشتییەکانیش ڕەنگی ناوەکانیان بە سوور نووسراون و دەتوانن هەرکامێکیان ئاگاداربکەنەوە.

ئەگەر ئێوەی ئەندامە کچەکان ئاگادارمان نەکەن، کەسانێکی خراپ لەناوماندا هەر دەمێنن کە هیچ ئامانجێکیان نییە و تەنها بۆ کات بردنە سەر هاتوون. ئەمە نە فیتنەیە، نە سیخوڕییە، نە درۆیە. بەڵکو پاککردنەوەی یانەیە لە پیسییەکان.

شاژنی چاوڕەش تەنها سیناریۆ بوو، بۆ فلتەرکردنی یانە.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك