٩ تایبەتمەندیی سەگەکان کە دەکرێ نەتزانیبێت
هەرچەند کە لەناو ئێمەدا کەمن ئەوانەی کە سەگ ڕادەگرن، بەڵام کەسێک سەگ لەلای خۆی ڕابگرێت، پێت دەڵێت کەوا هەموو سەگێک هەستی شەشەمی هەیە.
سەگ ئاژەڵێکی جیاوازە، خۆشەویستە لەدڵی مرۆڤ، لەبەرئەوەی هەڵسوکەوتەکانی زۆر ڕێکوپێکن و بەپێی میزاجت هەڵسوکەوت دەکەن.
لەم بابەتەدا ٩ تایبەتمەندیی زۆر جوانی سەگەکانمان ئامادەکردووە بۆ ئێوە کە ڕەنگە بۆ ئێوە جێگەی سەرسوڕمان بێ، بەڵام بۆ کەسێک کە سەگ ڕابگرێت، دەڵێت “قسەکان تەواون”!
١- سەگەکان هەستت پێدەکەن ئەگەر ئەتۆ لە دۆخێکی خەمبارییدا بیت.
لەکاتی خەمبارییدا سەگ هەست بە مرۆڤ دەکات و کارێک ناکات کە مرۆڤەکە بێزارتر بکات، بۆ نموونە ئیتر سەگەکە زۆرتر لە جاران لەسەرخۆ و بێدەنگ دەبێت، هەروەها کەمتر یاری دەکات، تەنانەت خواردنیش کەمتر دەخوات.
هەروەها بەشێوەیەکی زۆر لەسەرخۆ دەچێتە لای خاوەنەکەی و لەلای قاچەکانیدا پاڵدەکەوێت، یاخود سەری دەخاتە ناو باوەشیەوە بۆئەوەی ئارامی بکاتەوە.
٢- سەگەکان هەست بە ئامانجی مرۆڤ دەکەن لە ئەنجامدانی کارێک.
کاتێک مرۆڤێک بچێت و پەشتەماڵ (واتە خاولی) ئامادەبکات و ئاوەکە گەرم بکات بۆئەوەی سەگێک بشۆرێت، یەکسەر سەگەکە ڕادەکات، ئەمەش لەبەرئەوەی چاک دەزانێت کە دەیبەن و دەیشۆرن.
بەڵام زۆربەی سەگەکان ئامادەن بەگوێی خاوەنەکانیان بکەن ئەگەر خاوەنەکانیان بە ڕوو و قسەیەکی خۆشەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.
٣- سەگەکان هەست بە مرۆڤ دەکەن ئەگەر نەخۆشییەکی هەبێت.
ئەگەر سەگێک بەشێوەیەکی نائاسایی مامەڵەی لەگەڵ جەستەی مرۆڤ بکات، ئەوا دەبێت مرۆڤەکە بچێتە لای پزیشکێک بۆ پشکنین.
تەنانەت لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە سەگ دەتوانێت هەست بکات ئەگەر خاوەنەکەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووبێت، ئەویش لەڕێگەی بۆنکردن.
ئەوەش دەگووترێ کەوا هەستی بۆنکردنی سەگ لەنێوان ١٠.٠٠٠ بۆ ١٠٠.٠٠٠ جار بەهێزترە لە مرۆڤ. ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەگەکان دەتوانن هەست بە بۆنێک بکەن کە سووکییەکەی ١٠.٠٠٠ تا ١٠٠.٠٠٠ جار سووکترە تاکو مرۆڤ هەستی پێبکات.
٤- سەگەکان هەست دەکەن ئەگەر مرۆڤێک ترسابێت.
ئەگەر مرۆڤێک بترسێت لە هەر شتێک، ئەوا یەکسەر سەگەکەی هەستی پێکردووە، چونکە لووتی سەگ دەتوانێت هەست بە هۆڕمۆنی ئەدرێناڵینی مرۆڤ بکات کە بەرپرسە لە زۆر شت و یەکێک لە شتەکانیش ترسانی مرۆڤە.
٥- سەگەکان هەست بە توڕەیی مرۆڤ دەکەن.
ئەو سەگانەی کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ خاوەنەکەیان ژیاون، زۆر بەئاسانیی هەست بە توڕەیی خاوەنەکانیان دەکەن. بەڵام نازانن کە توڕەیی خاوەنەکەیان لەچییەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆنموونە کاتێک سەگێک خاوەنەکەی بە توڕەیی دەبینێت، ئیتر لەسەرخۆ دەبێت و هەڵسوکەوتی خۆی دەگۆڕێت لەکاتێکدا کە ئەگەر هیچ کارێکی هەڵەشی نەکردبێت.
٦- سەگەکان هەست بە دووگیانیی ئافرەت دەکەن.
لەدوای ئەوەی کە زاناکان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کەوا سەگ دەتوانێت هەست بە دووگیانیی ئافرەت بکات، چەندین ئافرەت ئەمەیان پشتڕاست کردەوە و گووتیان کەوا لەکاتی دووگیانییاندا سەگەکانیان هەڵسوکەوتیان نائاسایی بووە.
ئافرەتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەماوەی دووگیانییاندا سەگەکانیان زۆر بە نەرم و نیانتر مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون.
٧- سەگەکان هەست بە خاوەنەکانیان دەکەن ئەگەر بیانەوێت بیبەن بۆلای دکتۆر.
ئەوکاتەی مرۆڤێک بەدزییەوە پلانی داناوە کە سەگەکەی بباتە لای پزیشکی ئاژەڵ، هەر لەوکاتەی کە مرۆڤەکە سەگەکەی دەخاتە ناو ئۆتۆمبێڵەوە سەگەکە باش دەزانێت چی دەگوزەرێت، تەنانەت هەندێک لە سەگەکان خۆیان بەجۆرێک ڕەق دەکەن کە مرۆڤ ناتوانێت بەپاڵدانیش بەسەریان زاڵبێت. بۆیەش زۆرجار دکتۆری ئاژەڵان بەر لەوەی دەست بەچارەسەری سەگ بکەن، سەرەتا کەمێک یاری لەگەڵ دەکەن و هەوڵدەدەن ئارامی بکەنەوە.
٨- سەگەکان مرۆڤی باش دەناسن.
مرۆڤی باش و متمانەپێکرا و ڕەوشبەرز بەئاشکرا هەستی پێدەکرێ، نەک تەنها لەلای مرۆڤ بەڵکو لەلای ئاژەڵی سەگیش، سەگەکان مرۆڤە باشەکان لەڕێگەی شێوازی قسەکردن و مامەڵەکردنیان لەگەڵ دەوروبەریان دەناسن.
٩- سەگەکان هەستت بە مرۆڤ دەکەن کاتێک ڕقی لە کەسێک دەبێتەوە یان خۆشی بووێت.
ئەوکاتەی کە مرۆڤێک سەیری کەسێک دەکات کە خۆشی دەوێت، کۆمەڵێک کرداری کیمایی لە جەستەی مرۆڤەکە ڕوودەدات، بەهەمان شێوە ڕوودەداتەوە ئەگەر مرۆڤەکە سەیری کەسێک بکات کە ڕقی لێ ببێتەوە. سەگەکانیش هەست بەم گۆڕانکارییە کیمیاییانەی جەستەی مرۆڤ دەکەن. کەواتە نابێت مرۆڤ هەست بە سەرسامیی بکات کاتێکی بینی سەگەکەی بەرامبەر ئەو کەسە دەوەڕێت کە خاوەنەکەی ڕقی لێی دەبێتەوە.
مافی بڵاوکردنەوەی نەپارێزراوە.
by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء