ئەگەر تۆ ئەندامی کوردکلیکی، یاخود دەتەوێت ببیت بە ئەندام، ئەوا بەوردیی ئەمە بخوێنەوە.
سەرەتا سوپاست دەکەین بۆ خۆتۆمارکردنت لە یانەی کوردکلیک.
بەرلەوەی کە دەست بە خوێندنەوەی یاساکان بکەیت، بزانە کە کوردکلیک چییە.
یانەی کوردکلیک یانەیەکی هەمەڕەنگە و هەموو کەسێک بەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بە هەر تەمەنێکەوە دەتوانێت ببێت بە ئەندام تێیدا و بابەت و زانیارییەکانی ببەخشێت، یانیش داوای هاوکاری و پێداویستی لە ئەندامانی تر بکات. یانەی کوردکلیک لە کۆمەڵێک بەش و لقی جۆراوجۆر پێکهاتووە کە زۆربەی ڕووەکانی ژیانی لەخۆ گرتووە.
ئەگەر دەپرسیت ئامانج لە دامەزراندن و کارکردن لە کوردکلیک چییە، ئەوا ئامانج لە دامەزراندنی کوردکلیک ئەوەیە کە سوودێک بگەیەنین بە تاکی کورد لە هەر بوارێک کە شارەزاییمان لێی هەبێت و توانامان بەسەریدا بشکێت.
بەرلەوەی خۆت تۆماربکەیت، تکایە یاساکانی یانە بەجوانیی بخوێنەوە و پێیانەوە پابەند ببە بۆئەوەی دواتر نەپرسیت کەوا بۆچی ئەندامێتییەکەت وەستێنراوە یان بۆچی ئاگادارکراویتەوە. ئەگەر پێشتریش هەر لەم یانەیە بوویت، ئەوا بەهەمان شێوە دەبێت سەیری یاساکان بکەیت چونکە گۆڕانکاریی و هۆشداریی زۆری تێدایە کە لەپێناوی بەرژەوەندی ئێوەی ئازیز دانراوە.
ئێمە کۆمەڵێک یاسای سادە و ڕێکمان بۆت داناوە کە پابەند بوون پێیانەوە زۆر ئاسانە و ڕەوشتبەرزیی تۆ دەسەلمێنێت.
لە حاڵەتی پابەند نەبوون بە یاساکانی خوارەوە، مافی خۆمانە کەوا هەر ئەندامێک لە یانە بوەستێنین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.
ئێمە بە جارێک کەس ناوەستێنین، بەڵام چاوپۆشیی لە هیچ هەڵەیەکیش ناکەین.
یاساکانی یانەی کوردکلیک:
١. لەگەڵ ئەوەی کە یانەی کوردکلیک یانەیەکی هەمەڕەنگە، بەڵام بەهیچ جۆرێک یانەی هاک نییە، بۆیەش ئەگەر تۆ دەتەوێت شارەزایی خۆت دەربخەیت و بابەتی هاک بڵاوبکەیتەوە، ئەوا بزانە کەوا کوردکلیک بۆ ئەمە دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئێمە سوود گەیاندنە بە بینەرانمان، بزانە کەوا بابەتی هاک و پەیوەندیدار بە هاک ڕێگەی پێنەدراوە.
٢. داواکردنی یارمەتی بۆ چۆنیەتی فێربوونی هاککردنی سیستەمی کۆمپیوتەر، هاککردنی مۆبایل، هاککردنی وایفای یان هەر شتێکی تر، ڕێگەی پێنەدراوە. بەڵام داواکردنی یارمەتی بۆ چۆنیەتی هاککردنی یاری و بەرنامەکانی مۆبایڵ و کۆمپیوتەر زۆر ئاساییە و ڕێگەت پێدراوە.
٣. قسەی ڕەق و نەشیاو، هەڕەشەکردن، جوێندان و سووکایەتی پێکردن، توانج لێدان، باسکردنی ئەندامێک بە خراپە، یان هەر کارێکی تری نەشیاوی لەمجۆرە قەدەغەیە.
٤. لەگەڵ ئەوەی کە یانەی کوردکلیک یانەیەکی هەمەڕەنگە، بەڵام بەهیچ جۆرێک شوێنێک نییە بۆت ئەگەر بتەوێت بابەتی سیاسی بڵاوبکەیتەوە و لایەنگری خۆت بۆ حیزبێکی دیاریکراو دەرببڕیت و دژایەتی حیزبێکی دیاریکراو بکەیت، جا چ لەڕێگەی بابەتێکەوە بێت، یان لەڕێگەی کۆمێنتێک. ئێمە نامانەوێت یانەکەمان تێکەڵی سیاسەت بێت.
٥. ئێمە ڕێگەت پێدەدەین کە وێنەی ئەندامیی و واژووی تایبەتی خۆت بەکاربهێنیت کە دەتەوێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا وێنە و واژووی ئەندامێتییەکەت دەسڕێتەوە ئەگەر وێنەیەکی نەشیاو بەکاربهێنیت، یان وێنەی ڕووت دابنێیت، یان وێنەی لۆگۆی حیزبێکی سیاسی، یان وێنەی کەسایەتییەکی سیاسی، یان وێنەیەک کە نووسینێکی نەشیاوی تێدا نووسرابێت، یان وێنەی کەسایەتییەک کە شێوێندرابێت بەمەبەستی سووکایەتی پێکردن، یان وێنەیەک کە پاڵپشتیکردن یان دژایەتیکردنی گرووپێکی بەناو ئیسلامیی تێدا دەربکەوێت، لەکاتی پابەند نەبوون و ئەنجامدانی یەکێک لەمکارانەی سەرەوە، ئێمە وێنەی ئەندامێتییەکەت دەسڕینەوە.
٦. دژایەتیکردن و سووکایەتیکردن و دەربڕینی ڕق و بەکارهێنانی وتەی ناشرین بەرامبەر هەر نەتەوەیەکی تر ڕێگەی پێنەدراوە.
٧. زمانی فەرمی لە یانەی کوردکلیک بریتییە لە زمانی "کوردیی"، بۆیەش پێویستە پابەند بیت بە بەکارهێنانی کیبۆڕدی کوردیی، هەر بابەتێک یان کۆمێنتێک کە بە زمانێکی تری جگە لە کوردیی بنووسرێت دەسڕدرێتەوە، هەروەها بەکارهێنانی پیتی ئینگلیزی بۆ نووسینی کوردی ڕێگەی پێنەدراوە. ئەگەر کیبۆڕدی کوردیت نییە، لێرەوە دایبەزێنە.
٨. بەکارهێنانی ئەم یانەیە بۆ هەڕەشەکردن لە یانەیەکی تر یان ئەندامێکی یانەیەکی تر ڕێگەی پێنەدراوە.
٩. پێویستە ناوی ڕاستیی خۆت دابنێیت لەبری نازناو، بەڵام ئاساییە ئەگەر نازاناو لەبری ناوی ڕاستەقینەت بەکاربهێنیت، بەڵام قەدەغەیە کە ناوی ئەندامێتییەکەت وشەیەکی نەشیاو بێت، یان پاڵپشتیکردن و دژایەتیکردنی کەس و لایەنێکی پێوە دیاربێت، یان هێندەی ڕستەیەک درێژ بێت، یان هێما بەکاربهێنرێت لەبری ناو. لەهەموو ئەم حاڵەتانەی کە باسکران، ئێمە هەڵدەستین بە ئاگادارکردنەوەت، ئەگەریش گوێت پێنەدا، ئەندامێتییەکەت دەوەستێنرێت.
١٠. پێویستە سەردێڕی بابەتەکەت گونجاوبێت لەگەڵ ناوەڕۆکی بابەتەکەت، هەوڵبدە سەردێڕێکی کورت و پوخت دابنێیت، نابێت سەردێڕەکەت هێمای تێدابێت، وەکو هێمای ئۆمێگا، دۆلار، ڕووخسارەکان (Smiles)، هێمای دڵ، هێمای ڕەگەزی نێر و مێ و هتد...، بەڵام نیشانەکانی سەرسوڕمان (!) و نیشانەی پرسیار (؟) و نیشانەی ڕێژەی سەدی (%) و هێمای کەوانەکان ( ) و نیشانەی خاڵ (.) و نیشانەی بۆر (،) ڕێگایان پێدراوە. ئەگەر پابەند نەبیت، ئێمە خۆمان دەستکاری سەردێڕەکە دەکەین.
١١. بابەتی بێسوود بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە، وەکو بابەتێک کە سەردێڕێکی سەرنجڕاکێشی هەبێت و ناوەڕۆکێکی کورت و بێسوود و ناتەواوی هەبێت، یان هیچ ناوەڕۆکێکی نەبێت. هەروەها کۆمێنتی بێسوودیش ڕێگەی پێنەدراوە، بەتایبەت کۆمێنتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت.
١٢. بەهەموو جۆرێک بڵاوکردنەوە و دانانی بابەتێک یان کۆمێنتێک کە وێنەیەکی ڕووت و نەشیاوی تێدابێت قەدەغەیە، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ڕۆشنبیری و وێنەی ڕووت نییە. لە هەمان کاتدا یانەی کوردکلیک یانەیەکی گشتییە و پێشوازی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەکات بە هەر تەمەنێک، بۆیەش وێنەی ڕووت بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. تەنها وێنە نا، بەڵکو ڤیدیۆ و نووسینی بەدڕەوشتیی و نەشیاویش ڕێگەیان پێنەدراوە. مەرجیش نییە کە بەتەنها ڕێگە لە وێنە و ڤیدیۆ و نووسینی بەدڕەوشتی بگرین، بەڵکو ئێمە هەر وێنەیەک یان نووسینێک یان ڤیدیۆیەک دەسڕینەوە کە توندوتیژی تێدابێت و خوێناویی و تۆقێنەر بێت.
١٣. سەرەڕای کردنەوەی بەشێکی تایبەت بە گفتوگۆ تاکو ئەندامان بتوانن زانیاری و بۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام سازکردنی گفتوگۆ دەربارەی هەندێک بابەت ڕێگەی پێنەدراوە، وەکو بابەتی ئاینی لەبەرئەوەی هەر تێبینییەکت هەبوو دەربارەی بابەتێکی ئاینی، دەتوانیت لە بەشی پرسیار و وەڵامی ئاینیی بیپرسیت، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی سیاسەت هیچ شوێنێکی بۆ نییە لە یانە و دەسڕدرێتەوە.
١٤. لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە بەشێکی تایبەت بە ئاینمان کردووەتەوە بۆ دانان و پرسین و گفتوگۆی ئاینی، بەڵام باسکردن و قسەکردن دەربارەی ئەو گرووپانەی کە خۆیان دەتەقێننەوە و موسڵمانان سەردەبڕن و گولـلەباران دەکەن و بانگەشەی ئیسلام دەکەن (وەکو داعش، بەرەی نوسڕە، بۆکۆحەرام، هتد...) بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە، هەر ئەندامێک لە ڕێگەی بابەتێکییەوە یان لە ڕێگەی کۆمێنتێکییەوە پاڵپشتیان بکات یان دژایەتی، ئەوا بابەت یان کۆمێنتەکەی دەسڕدرێتەوە و ئاگادار دەکرێتەوە.
١٥. دانانی لینک و بەرنامەی ڤایرۆس و هاک و شتی لەمجۆرە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بابەتەکە دەسڕدرێتەوە و ئەندامەکە دەوەستێنرێت.
١٦. دروستکردنی چەند ئەندامێک لە هەمان کاتدا بۆ مەبەستێکی تایبەت ڕێگەی پێنەدراوە و بەپێچەوانەوەش ئەندامەکە دەوەستێنرێت.
١٧. هەوڵبدە کە بابەتەکەت لە بەشی تایبەتی خۆیدا بڵاوبکەیتەوە، دەتوانیت لەڕێگەی یاسای هەریەک لە بڕگەکانەوە بزانیت کەوا بڕگەکە بۆچی دروستکراوە. ئەگەریش بابەتەکەت لەگەڵ هیچ بەشێک نەگونجا، ئەوا لە بەشی "هەمەڕەنگ" دا بڵاوی بکەوە.
١٨. ئەرکی سەرشانی تۆیە لەکاتی بینینی هەر کەموکوڕییەک لە یانە، یان نەبوونی بەشێکی پێویست، یان نەبوونی خزمەتگوزارییەک، یان بوونی هەڵەیەک، یان زیادکردنی یاسایەک، یان زیادکردنی بڕگەیەک، یان هەر شتێکی تر، یەکسەر لە بەشی "ڕەخنە و تێبینی و پرسیارەکانتان" دا ئاگادارمان بکەیتەوە، بەڵام پێویستە سەردێڕی بابەتەکە ناوەڕۆکی بابەتەکەت ڕوون بکاتەوە، دووربە لە بەکارهێنانی ئەم سەردێڕانە و هاوشێوەکانیان: "پێشنیارێکی گرنگ! - بە قسەم بکەن زۆر پێویستە! - ئەو هەڵەیە ڕاستبکەنەوە! - توخوا وەڵامم بدەنەوە!".
١٩. ئەم یانەیە بۆ هەموو بیروباوەڕێک دەرگای کراوەیە، باوەڕدار و بێ ئاین لێرەدا مافیان وەکو یەکە، ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە ئێمە بەهیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین دەمەتەقە لەنێوان باوەڕدار و بێ ئاین دروستببێت لەبارەی بابەتێکی پەیوەندیدار بە ئاین. بەپێچەوانەوە ئێمە هەڵدەستین بە سڕینەوەی ئەو بابەتە یان ئەو کۆمێنتە.
چەند تێبینی و ئاگادارییەک:
١. لەپێناوی بەدەستهێنانی یانەیەکی بەسوود و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی، لەکاتی پابەند نەبوونی ئەندام بە خاڵێک لە خاڵەکانی سەرەوە، ئەوا بە مافی خۆمانی دەزانین کە دەستکاری\سڕینەوەی کۆمێنتەکەی بکەین، یان دەستکاری\سڕینەوەی بابەتەکەی بکەین، یان دەستکاری\سڕینەوەی وێنە و واژووە تایبەتییەکەی بکەین، یان دەستکاری ناوی ئەندامێتییەکەی بکەین، یان هەر کارێکی تر کە وەکو وەڵامدانەوەیەک بێت بۆ ئەو ئەندامەی کە سەرپێچی دەکات.
٢. هەموومان دەزانین کە یانەی کوردکلیک یانەیەکی پڕ بینەرە و خاوەنی سەردانکەرێکی زۆرە، هەر بۆیەش ئێمە لە بەشی سەرەوەی یانەکەماندا بەشێکمان تایبەت کردووە بە ڕێکلام، ئینجا ئەگەر تۆ کەسێکیت کە خاوەنی یانە\ماڵپەڕێکیت و دەتەوێت خەڵکی بە ماڵپەڕ\یانەکەت ئاشنابن، یانیش ئەگەر تۆ کەسێکیت کە شارەزاییت لە بوارێکدا هەیە و بەدوای کار دەگەڕێیت، یان ئەگەر تۆ پێویستیت بە کارمەند هەیە بۆ شوێنی کارەکەت، یانیش هەر مەبەستێکی تر، ئەوا ئێمە ئامادەین کە بە نرخێکی گونجاو و دیزاینێکی جوانەوە ڕێکلامت بۆ دروستبکەین. بۆ ئەم مەبەستەش، دەتوانیت پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی بکەیت کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
بەڕێوەبەری گشتی یانەی کوردکلیک: Zana J.A
by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء