شەو کەسێ پرسی لە خۆ دەرخستنی پەروانە شەو
ئەو وتی: نا تێگەیشتو! تەجرەبەی مەردانە شەو
.
هەر سیا بەختانی عیشقه مەظهەری نوری هودان
شەو نەبێ ئەستێرە مەستون، بە کەم مەڕوانە شەو
.
ئەم سیا ڕۆزیی منە پۆشیوییە عەیبی کەسان
ئاشکارە سەتری ئەحواڵی گوناهکارانە شەو
.
بۆیە ظوڵمەت پۆشە، نوری ئەهلی جەوهەر دەرکەوێ
سەیری حەققی کەن لەسەر ئەم ماهـ و ئەسێرانە شەو
.
نەبوە، نابینی لەشەو مەحرەمترێ تا ڕۆژی حەشر
پەردەپۆشە، هەمدەمە. هەمدەردی عوششقانە شەو
.
شەو، هەمو شەو چاوەڕێیە ڕۆژ هەڵێ، هەر ڕۆژهەڵات
مەحوە سەرتاپا لە بەرپێیا فیداکارانە شەو
.
خودپەرستینە! لە شەو فێری پەرستن بن، کە خۆر
هەر دیاری دا، بە دەوری سەریەدا قوربانە شەو
.
فیرقەتی ڕۆژە دەرونی کردە داغێکی سیا
وەک منی سەودا زەدە ئاتەش زەدەی هیجرانە شەو
.
گەر فیڕاق ئاگر هەمو ڕۆژێ لە جەرگی من بەر نەدا
بۆ هەمو شەو تیرە دڵ، سینەی زوخاڵستانە شەو
.
تیرە گیی وا فەضلی بۆ نادەم بەسەر ڕوناکییا
مەنشەئی ئیظهاری جیلوەی فەیضی سبحەینانە شەو
.
هەر له تاریکیی شەوایە ڕێ درێ ئەهلی نیاز
ڕازی دڵ ئیفشا بکەن، خەڵوەتگەهی خاصانە شەو
.
تێ بگە بۆچی بە جانن طالیبی شەو عاشقان:
نیوە شەو بو، وەعدە گاهی هاتنی جانانە شەو
.
هێندە صاحێب سیڕڕە، (میعراج) و شەوی (قەدر) و (بەرات)
خاصە جاتی ئەون و، مومتازە بەم ئەسرارانە شەو

by o(mahamad)o via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء