مۆنیتەرەکەی سامسونگ ببینە

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری رایگەیاند، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆنیتەرە ناوازەکەی دەخاتە بازاڕەوە و بەکارهێنەران دەتوانن سود لە دواین نوێکارییەکانی ببینن.

ناوی مۆنیتەرەکە (Samsung SE370) یە و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زۆر ناوازەی تێدایە، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانیشی بریتییە لە بارگاویکردنی مۆبایلە هۆشمەندەکان بەبێ بەکارهێنانی وایەر و بەتەنها دانانی مۆبایلەکە، لەسەر بەشی پێشەوەی مۆنیتەرەکە، بەسە بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکە.

بەکارهێنەران دەتوانن مۆنیتەرەکەیان بە دوو رووبەری جیاواز دەستبکەوێت، 23.6 ئینچ و 27 ئینچ.

تایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی ئامێرە هۆشمەندەکان بەبێ بەکارهێنانی وایەر، یەکەمجارە بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران و گرنگییەکی زۆری هەیە، نرخی شاشەی کۆمپیوتەرەکەش گران نییە و لە دەورووبەری 250 دۆلاری ئەمریکیدایە.





by o(mahamad)o via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك